حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك رێككه‌وتن به هاوبه‌شیی و به ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و راپه‌ڕین له‌سه‌ر قه‌ڵا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 17ی ئازار ئه‌نجامیاندا، حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كخست له‌سه‌ر ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و راپه‌ڕین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئیبراهیم خه‌لیل، نوێنه‌ری یه‌كگرتوو له كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان خوێندییه‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه "ده‌مانه‌وێت به خه‌ڵكی كه‌ركوك بڵێین یادی نه‌ورۆز و راپه‌ڕێن پێكه‌وه و له ئێواره‌ی 20ی ئازار به یه‌كڕێزیی و به ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر قه‌ڵا ده‌كه‌ینه‌وه".
"ده‌ستخۆشی له هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌م هه‌وڵه‌و پهیمانمانداوه یه‌كڕیزی نه‌ورۆز بپارێزین و بۆ هه‌موو پێشهاتێكیش خۆمان ئاماده‌كردووه"، هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌منییان ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و هیچ لایه‌ن و كه‌سێك رێگریی نه‌كردووه، "لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش ئاماده‌ن و به‌ڵێنی پاراستنی ئاهه‌نگه‌كه و گیانی خه‌ڵكیانداوه".
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ن و به‌ڵێنی پاراستنی ئاهه‌نگه‌كه و گیانی خه‌ڵكیانداوه
دا‌واشیان له خه‌ڵكی كه‌ركوك كرد به شداریی ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن.
ساڵانه له 20ی ئازاز و له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا (یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی کوردی) ئاگر ده‌کرێته‌وه و جلوبه‌رگی کوردی ده‌پۆشرێت، له هه‌مان رۆژدا‌و له ساڵی 1991 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشیانکرده سه‌ر که‌رکوک و چه‌ند رۆژێک حزبی به‌عسیان له‌و شاره ده‌رکرد، ئه‌وه‌ش بۆ کورد بۆنه‌یه‌کی گرنگه و ساڵانه هه‌ردوو یاده‌كه پێكه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
حزبه کوردییه‌کان، شه‌ممه 16ی ئازار له 31 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌یانتوانی رێككه‌وتنێكی پێشویان جێبه‌جێبكه‌ن كه بڕیاربوو پێكه‌وه یادی هه‌ڵبه‌جه له قه‌ڵای كه‌ركوك بكه‌نه‌وه.