سهرۆك وهزیرانی عیراق بڕیاریدا به دورخستنهوه و لابردنی دهیان لێپرسراوی باڵای كهركوك له نێویاندا ههردوو فهرماندهی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكان و پۆلیسی پارێزگاكه، بههۆی ئهوهی بهدواداچونیان بۆ دۆسیهی به قاچاغبردنی نهوتی كهركوك نهكردووه، لهگهڵ راگرتنی بهڕێوهبهری كۆمپانیای نهوتی باكور و ههردوو جێگرهكهی.
ئهم بڕیارهی عهلی زهیدی، ئهمڕۆ سێشهممه دهركرا، ئهوهش دوای ههڵسهنگاندن و بینینی راپۆرتی لیژنهی لێكۆڵینهوه له دۆسییهی تایبهت به قاچاغبردنی نهوت له كۆمپانیای نهوتی باكور.
زهیدی لهگهڵ ئهو بڕیارانهدا، كۆمهڵێك رێكاری تایبهتی به ههرێمی كوردستان گرتهبهر، له نێویاندا خستنهژێر ركیفی ههموو دهروازه سنورییهكانی ههرێمی كوردستان، ههناردهكردنی نهوتی ههرێم تهنیا لهڕێی وهزارهتی نهوتی فیدراڵ و بەڕێوەبردنی هەموو ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتی نهوتی عیراقن و دەکەونە سنوری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکوک، سەڵاحەددین، نەینەوا) و لەڕوی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی عیراقدان.
ئهو بڕیارانه وهك له راگهیهنراوهكهیدا هاتووه "لەسەر بنەمای ئەوەی کە سەروەریی نیشتمانی دابەشناکرێت و پاراستنی سامانەکانی عیراق جەنگی مانەوەیە"، دهركردووه.
یەکەم: یڕیاری و رێوشوێنە کارگێڕی و دیسپلینییەکان
- لابردنی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە پۆستەکەی.
- دورخستنەوەی هەریەک لە (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک)؛ بەهۆی بەدواداچوننەکردنیان بۆ دۆسیەی قاچاخچێتیی بەرهەمە نەوتییەکان.
- لابردنی فەرماندەی لیوای یەکەمی پۆلیسی وزە و یاریدەدەرەکەی، و بەڕێوەبەری هەواڵگریی لیوای یەکەمی پۆلیسی وزە، و بەڕێوەبەری بەشی بازگەکانی لیواکە.
- ئاراستەکردنی سزای سهرزهنشت (التوبیخ) بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکوک.
- هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکور و یاریدەدەرەکانی، دهست له پۆستهكانیان ههڵدهگرن، تا تەواوبونی لێکۆڵینەوە لەلایەن دەستەی نهزاههی فیدراڵییەوە، رهوانەکردنی بەڕێوەبەری پێشوو بۆ لێکۆڵینەوە.
- لابردنی بەڕێوەبەری بەشی پشکنین لە کەرکوک سەر بە کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان؛ بەهۆی ئەنجامنەدانی ئەرکەکانی.
- هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازییە کانزاییەکان لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، دهست له پۆستهكانیان ههڵدهگرن، تا تەواوبونی لێکۆڵینەوە لەلایەن دەستەی نهزاههوه فیدراڵییەوە.
دووەم: راسپاردە کارگێڕی و هونەرییەکان
رەوانەکردنی دۆسیە و سەرپێچییەکان بۆ دادگا، و گرتنەئەستۆی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکانی خوارەوە لەلایەن دەستەی نهزاههی فیدراڵییەوە، خستنەڕوویان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی:
أ. وردبینیکردن لە گرێبەستەکانی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان کە لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای "میحوەری زیوین" و کۆمپانیاکانی تر واژۆ کراون، و دڵنیابونەوە لە هەموو بڕە دابینکراوەکان.
ب. وردبینیکردن لە میکانیزمی رادەستکردن یان دابینکردنی نەوتی خاو لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بۆ پاڵاوگەی بازیان و پاڵاوگەی کار و دڵنیابونەوە لە هاوتابونی بڕە دابینکراوەکان لەگەڵ بڕە وەرگیراوەکان.
ج. لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی باکور؛ بەهۆی کەمتەرخەمی و کەموکوڕییان لە بەدواداچون و بونی سەرپێچییەکان.
د. لێکۆڵینەوە لە مۆڵەتە پێدراوەکان بۆ هەموو کارگەکان لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانەوە (بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی)، و ئەو کۆمپانیایانەی بونەتەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی.
هـ. لێکۆڵینەوە لەو بڕە پارانەی بۆ پاسەوانە مەدەنییەکانی تایبەت بە پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان خەرج کراون؛ بەهۆی ئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع لە کۆمپانیای نەوتی باکور بوونیان نییە.
و. لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە تۆمارکراوەکان بەهۆی نەبوونی پشکنینی تاقیگەیی، و ئاشکراکردنی ئەو بڕە بەرهەمە نەوتییانەی لە ڕێگەی دەروازەکانی هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق هەناردە کراون.
رێوشوێنه پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانی عێراق و دەروازە سنوورییەکان:
أ. راسپاردنی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق بەوەی رەزامەندیی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان نەدات تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت، بۆ ڕێگری لە تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان.
ب. وەرگرتنەوەی تهواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
ج. راسپاردنی وەزارەتی نەوت بە بەڕێوەبردنی هەموو ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکوک، سەڵاحەددین، نەینەوا) و لەڕوی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی عیراقدان.
ڕێوشوێنە ئەمنی و سەربازییەکان و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان:
أ. فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنور هەڵدەستێت بە داخستنی دەروازە نافەرمییەکان لە چوارچێوەی سنورە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەنێویاندا دەروازەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق.
ب. راسپاردنی وەزارەتی بەرگری بەوەی لیواکانی بەرژەوەندیی هاوبەش (یەکەم – دووەم) هەڵسن بە داخستنی سەرجەم رێگای خۆڵ و لاوهكی لە نێوان پارێزگاکانی (دیالە، کەرکوک، سەڵاحەددین، نەینەوا) و هەرێمی کوردستانی عیراق.
ج. راسپاردن لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە بە گرتنەدەستی هەموو کێڵگە نەوتییەکان و چاودێریکردنیان بە کامێرا، لەنێویاندا ئەو کێڵگانەی دەکەونە ناو سنوری کارگێڕیی حکومەتی فیدراڵییەوە و لەڕوی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدان.
رێوشوێنە هونەری و چاودێری و ئەندازەییەکان:
أ. ئامادەکردنی میکانیزمێکی رون بۆ رێکخستنی جوڵەی بەرهەمە نەوتییەکان لە نێوان پارێزگاکان و لە ڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە، و پابەندبونی هەموو لایەنەکان پێیەوە.
ب. پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ پاراستن و چاودێریکردنی بۆری و بیرە نەوتییەکان (دامەزراندنی سیستەمی نیشتمانیی دیجیتاڵی بۆ چاودێریکردنی هێڵەکانی نەوت و ئاشکراکردنی قاچاخچێتی).
ج. بەستنی پێوەری ئەلیکترۆنی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە لەسەر سەرجەم بیرە نەوتییە کاراکانی عیراق.
د. ئامادەکردنی گۆڕەپان لەلایەن تیمی ئەندازەیی سەر بە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بازگەکانی دەروازەی (سلێمانی، هەولێر و دهۆک) کە فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانیی تێدا بن، لهگهڵ دروستکردنی تاقیگە لەو بازگانە بۆ پشکنینی ئەو بەرهەمانەی بۆ ئەو پارێزگایانە دەچن.
هـ. راسپاردنی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان بە گواستنەوەی هەموو کارگەکانی قیڕی ئۆکسیدکراو و نەفتا کە لە سنوری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، سەڵاحەددین، کەرکوک و نەینەوا) هەن و لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەمنیی حکومەتی فیدراڵیدان، بۆ ناوچەکانی تر لە ناو ئەو پارێزگایانەدا لە ماوەی (6) مانگدا.