له ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قین، له دوو شوێنی جیاواز ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئاهه‌نگ و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر.
بڕیاره‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه 20ی ئازار، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی، دوو ئاهه‌نگ له خانه‌قین به‌رێوه‌بچێت و له ههردوكیشیاندا، ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه.
سه‌روه‌ر عه‌لی، چالاكوانی مه‌ده‌نی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌ك ژماره‌یه‌ك چالاكوان سەربەخۆیانە ئاهەنگی نەورۆز و مەشخەڵی نەورۆز ده‌كه‌ینه‌وه له گۆڕەپانی كرندی لە ناوەندی شارۆچكەی خانەقین".
له‌و ئاهه‌نگه‌دا، چالاكییه‌كانی كلتورییه‌كان زیندودهكرێنهوه، له ده‌هۆڵ و زۆڕناوه تا شانۆیی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، كه چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی سه‌رهه‌ڵدانی ئاگری نه‌ورۆز ده‌گێرێته‌وه.
"له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاڵای كوردستان بەرز دەكەینه‌وه، هیچ رێگرییەك نەهاتۆتە پێشمان بۆ قەدەغەكردنی بەرزكردنەوەی ئاڵا" به‌وته‌ی سه‌روه‌ر.
قه‌زای خانه‌قین، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورده و ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكی سه‌ر به پارێزگای دیاله، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وتۆته ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی، دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه كوردییه‌كان.
سۆران عەلی، سەرۆكی شارەوانی خانەقین سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌ك هه‌موو ساڵێك ئاهەنگی نەورۆز رێكده‌خه‌ین لە باخچەی تۆژەڵە و تێیدا ژمارەیەك چالاكی جۆراوجۆ بەرێوەدەچێت، كە داگیرساندنتی مەشخەڵی نەوروز و یاری ئاگرین و ڕازاندنەوەی باخچەكەیه بە ئاڵای كوردستان".
له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌دا، وه‌ك سۆران ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ له ئاگره‌كه‌دا دار به‌كارناهێنن و له‌بری ئه‌وه، به غاز مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی بڕیارێكی ئیداره‌ی خانه‌قین، رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه پشوی فه‌رمییه، چه‌ندین شوێنی قه‌زاكه‌ش بۆ پێشوازی له نه‌ورۆز رازێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌وس ئیبراهیم، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی خانه‌قین سه‌ر به پارێزگای دیاله به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند ڕۆژێكە تیمەكانی شارەوانی رازاندنەوەی چەند شەقامێكیان ده‌ستپێكردوه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزه‌وه".
هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆ پاراستنی ئاهه‌نگگێران و بۆنه‌كانی نه‌ورۆز، پلانیان داناوه و له‌و رۆژه‌دا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی خانەقین بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئازار له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی بڕیاردراوه هه‌موو هێزه‌كان له رۆژانی 20 و 21ی مانگ له ئاماده‌باشیدابن و پلانه‌كه‌ش به هاوبه‌شی به‌رێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن پۆلیسی خانەقین، پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیاله، ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێم، هاتوچۆی ناوه‌ند و هه‌رێم، به‌رگری شارستانی ناوه‌ند و هه‌رێم.