وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به فه‌رمانی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، فرقه‌ی 17ی سوپای عیراقی له قه‌زای حه‌ویجه له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك جێگیركرد، به‌وه‌ش كۆی ئه‌و فرقانهی له‌ئێستادا پارێزگاكه ده‌پارێزن گه‌یشته سێ فرقه. به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا داوای دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.
فرقه‌ی 17ی كه ئه‌منیه‌تی قه‌زای حه‌ویجه و ناحییه‌كانی له ئه‌ستۆده‌گرێت، له‌جێی فرقه‌ی سێی پۆلیسی فیدراڵی جێگربون له سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش به وته‌ی مازن غه‌ریب، ئه‌ندامی لیژنه ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق و یه‌كێك له نوێنه‌رانی كه‌ركوك.
مازن جه‌ختیكرده‌وه "هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و هێزه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی چڕی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، پلانی باش دانراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند به‌تایبه‌ت له پارێزگای كه‌ركوك".
مازن پێشنیاری كرد، دوو لیوای هاوبه‌ش له رۆڵه‌كانی كه‌ركوك پێكبهێنرێن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو قه‌زای دوزخورماتوو و مه‌خمور جێبه‌جێكران.
"ده‌بێت هێزێكی تایبه‌تی هاوبه‌ش له رۆڵه‌كانی ئه‌م شاره پێكبهێنرێت... ده‌بێت هه‌ردوو حكومه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكبكه‌ون و ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه له چوارچێوه‌ی دوو لیوادا".
گه‌یشتنی فرقه‌ی 17 به كه‌ركوك و داواكردن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، دوای كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری ئه‌منی دێت له پارێزگای كه‌ركوك، كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن جموجۆڵی داعش زیادیكردووه و بونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر هێزه سه‌ربازییه‌كان و گوندنشینان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدار كه هێزه ئه‌منییه‌كان به "داعش" ناویان بردن، ته‌قه‌یان له خاڵێكی هێزه سه‌ربازییه‌كان كرد له قه‌زای حه‌ویجه و دواتر شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه رویدا. ئه‌وه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له سنوری ناحیه‌ی ره‌شاد كه به‌هۆیه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی سوپای عیراق گیانیانله‌ده‌ستدا.
فرقه‌ی 17 له سێ لیوا پێكدێت، ئه‌مه‌ش زیاتره له‌و فرقهیهی پۆلیسی فیدراڵی كه له حه‌ویجه له ئه‌ركدا بون و گوازرانه‌وه بۆ به‌غدا كه ته‌نیا دوو لیوا بون.
جگه له فرقه‌ی 17، كه‌ركوك له‌لایه‌ن دوو فرقه‌ی تری سه‌ربازییه‌وه ده‌پارێزرێت، ئه‌وانیش فرقه‌ی هه‌شت له به‌شی باكور و باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك جێگیربون، له‌وانه قه‌زای دوبز و ناحییه‌كانی پردێ و شوان و سه‌رگه‌ڕان. هه‌روه‌ها فرقه‌ی 11 له قه‌زای داقوق، ناحیه‌كانی تازه، به‌شیر و یایچی له باشوری كه‌ركوك.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، چوارشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی فراكسیۆنه‌كه‌ی سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی ئه‌منی باڵای كه‌ركوك به‌ده‌ست كورده‌وه نییه، ئه‌مه نادادپهوهرییهكی گه‌وره‌یه و بێدهنگبونمان به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه كایبنهكهی عه‌لی زه‌یدی ته‌واو نه‌بوو بوو، ئێستا كابینه‌كه ته‌واو بووه و ئه‌و دۆسییه‌یه له به‌غدا ده‌جوڵێنین".
شاخه‌وان، داوایكرد پێشمه‌رگه رۆڵی هه‌بێت، له پاراستنی ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك و وتی "پێویسته له چوارچێوه‌ی هێزی هاوبه‌شدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منی لێیه".