یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به داوایه‌كی پارتی دیموكرات رازیبووه، ئه‌وه‌ش به هه‌ڵگرتنی پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێهێشتنی بۆ رێككه‌وتنی نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ بێئومێدبونی ئه‌و حزبه له به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، به‌هۆی نه‌بونی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی له‌نێوان هه‌ولێر، كه‌ركوك و به‌غدا.
ئه‌و ره‌زامه‌ندییه‌ی یه‌كێتیی و بێئوومێدبونی حزبه‌كه، دوای مشتومڕێكی چه‌ند مانگی نێوان دانوستانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی دێت بۆ پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی له به‌غدا و كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی مافی لێدوانی پێنه‌داوه له‌باره‌ی دانوسنانهكانهوه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆی زۆرمان له‌باره‌ی پرسی پارێزگاری كه‌ركوك كرد، یه‌كه‌مجار سوربوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت نه‌چینه پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا پارتی له‌گه‌ڵمان به‌شدارنه‌بێت له دانانی پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌نجامی گفتوگۆكان ئه‌وه‌ی نیشاندا كه پارتی بۆ ئه‌و پرسه نایاته پێشه‌وه".
وتیشی "دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، ئه‌وه‌ی به ئێمه گه‌یشت ئه‌وه‌یه كه بارزانی رێگرنییه له‌و داوایه‌ی یه‌كێتی بۆ دانانی پرسی پارێزگار، به‌ڵام ده‌یه‌وێت په‌له‌ی تیانه‌كرێت و وتویه‌تی كاندید بۆ ئه‌و پۆسته به‌دڵی هه‌ردولا ده‌بێت، به‌ڵام بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم".
یه‌كێتی له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكۆتبه‌ری 2017ه‌وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستدا، كاتێك به بڕیاری به‌غدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه ئه‌وكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو، له پۆستی پارێزگار دورخرایه‌وه.
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی نزیكه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگه به‌رهه‌میان نه‌بوو بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد له پشكی یه‌كێتی، رێگریی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئه‌و پرسه‌ش، پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوكه.
نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌واونه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌ندامێكی تری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، جه‌ختیكرده‌وه "یه‌كێتی هه‌م له پارتی و هه‌م له به‌غدا و پێكهاته‌كانی كه‌ركوكیش بێ‌ئومێد بووه له به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ حزبه‌كه‌ی".
وتیشی "ترسمان هه‌یه دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پارتی ئاماده‌نه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته زیاتر دوابكه‌وێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، كه وه‌ك ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی قسه ده‌كه‌ن، له نێویاندا باڤڵ تاڵه‌بانی، كوڕی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، برازای تاڵه‌بانی، چه‌ندینجار جه‌ختیانكردۆته‌وه كه هه‌ردو پرسی دانانی پارێزگارێكی كورد و له پشكی یه‌كێتی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و ئاماده‌نین سازشی لێبكه‌ن.
به‌ڵام هێشتا یه‌كێتی بڕیاری كۆتایی نه‌داوه له چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكییان له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پۆسته‌كان، هه‌رچه‌نده نزیكبونه‌وه‌ی زیاتر به‌دیده‌كرێت.