ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ شنگال راده‌گرێت، به‌پاساوی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه، له كاتێكدا هێزه‌كانی یه‌به‌شه له‌و سنوره‌كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ رێگرییه‌ك كرابێت.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌زگای خێرخوازی له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه بۆ رایگشتی و لێپرسراوانی باڵای عیراقی، ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نیشاندا له شنگال و به‌وهۆیه‌وه، بڕیاریدا هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی قه‌زاكه رابگرێت.
ئیبراهیم سه‌مین، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ر كاتێك هاوكاری ده‌گه‌یه‌نینه شنگال هێزه‌كانی په‌كه‌كه رێگری له ئێمه ده‌كه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانمان دروستده‌بێت، بۆیه به كاتی كاره‌كانی خۆمان له شنگال راگرتووه و هه‌ركات بارودۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و رێگری نه‌ما ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه".
نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه لێپرسراوی ئۆفیسی شنگالی رێكخراوه‌كه‌یان له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ زیاتر له كاتژمێرێك ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
ئیبراهیم سه‌مین ده‌ڵێت بانگه‌وازه‌كه‌یان بۆ حكومه‌تی عیراقی و رێكخراوه جیهانییه‌كانه، تا "سنورێك بۆ ئه‌و چه‌كدارانه دابنرێت و ناوچه‌كه نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسی".
هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه، له نێویاندا یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) كه له هاوڵاتیانی ئێزیدی پێكهاتون، له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه له چنگی داعش رۆڵیان هه‌بوو هاوشانی پێشمه‌رگه، خۆیان وه‌ك به‌شێك له هێزه عیراقییه‌كان له‌و سنوره‌دا ده‌ناسێنن.
زه‌رده‌شت شنگالی، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌به‌شه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێمانسهیره ئه‌و ده‌زگایه ده‌ڵێن هێزه‌كانی په‌كه‌كه رێگری ده‌كه‌ن، با پرسیارێك بكه‌ین؛ ئه‌گه‌ر رێگری بكه‌ین چ قازانجێك ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه حه‌زده‌كه‌ین رێكخراوه‌كان هاوكاریی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له ئیداره‌ی قه‌زاكه وه‌رده‌گرن".
له قه‌زای شنگال دوو ئیداره و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا هه‌یه، یه‌كێكیان له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دانراون و له سنوره‌كه‌دا جێگیربون، ئه‌ویتریان له‌وكاته‌وه له هه‌رێمی كوردستانن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
"پێویسته ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌و راستیه بۆ رایگشتی ئاشكرابكه‌ن كه خه‌ڵكی شنگال خۆیان هاوكاری رێكخراوه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌یانه‌وێت تۆمه‌ت بۆ ئێمه و ئه‌و هێزانه دروستبكه‌ن كه به‌رگری له شنگال ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پرسێكی سیاسییه".
فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه جه‌ختیكرده‌وه "هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ركاتێك ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی شنگال بهێنیت ئێمه رێگری لێناكه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شنگال هێرشیانكرده سه‌ریان .. ئێمه لیێ به‌رپرسیارنین و به‌رگرییان لێناكه‌ین".
ناكۆكیی و ئاڵۆزییه‌كانی شنگال له كاتێكدایه، هێشتا زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێزیدی سنوره‌كه ئاواره‌كان و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، هه‌رچه‌نده قه‌زاكه له 2015وه له ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و فره‌هێزی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی راگرتووه.
ناجی حه‌جی عه‌لۆ، چاڵاكوانی مه‌ده‌نی له قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نامانه‌وێت پرسی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و لێقه‌وما تێكه‌ڵی سیاسه‌ت و دووبه‌ره‌كی حزبی بكرێت، خه‌ڵكی شنگال زۆر پێویستی به هاوكارییه به تایبه‌ت خه‌ڵكی كه‌مپه‌كانی سه‌رده‌شت و چیای شنگال".
"ئه‌م دووبه‌ره‌كیه ته‌نیا خه‌ڵكی ناوچه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن لێی، بۆیه داواكارین هاوكاری هه‌موو رێكخراوه‌كان بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری"، عه‌لۆ له‌گه‌ڵ ستایشی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، وتیشی "زیاتر له سه‌دا 90ی خه‌ڵكی شنگال حه‌زده‌كه‌ن ده‌زگاكه به‌رده‌وام بێت له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان".
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، به‌پێی پێناسه‌ی خۆی دەزگایەکی ناحكومیی و نا سیاسی و قازانج نەویستە، له ساڵی 2005 له هه‌ولێر دامه‌زراوه و مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانیه‌تی.