ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، رێنهدرا كۆنگره‌ی ئاسایی خۆیان له كه‌ركوك ئه‌نجامبده‌ن به‌پاساوی دۆخی ئه‌منییه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێگرییه‌كانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، هه‌رچه‌نده مۆڵه‌تی فه‌رمی و ره‌زامه‌ندی پۆلیسیان هه‌یه.
هه‌ینی 3ی ئایار، بڕیاربوو ته‌ڤگه‌ری ئازادی به به‌شداری 600 ئه‌ندامی له هۆڵی میری لە شاری كەركوك سێیەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامبدات، به‌ڵام به‌هۆی رێگرییه‌وه، بۆ كاتێكی نادیار كۆنگره‌كه‌ی دواخست.
تارا حوسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو ئاشكرایكرد "بەداخەوە بە هۆكارێكی ئەمنی لایەنی ئەمنی شارەكە ئێمەیان ئاگاداركردووە كە كۆنگرەكە ئەنجام نەدرێت بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌وهۆیه‌وه بڕیاریانداوه كۆنگرەكهیان بۆ كاتێكی تر دوابخه‌ن و له داهاتویه‌كی نادیاردا، ئه‌نجامی بده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌ر له واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌كه، هێزه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كانی كه‌ركوكی ئاگاداركردۆته‌وه و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه.
عەقید ئەفراسیاو كامل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك له‌باره‌ی رێگرییهكانهوه له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رێگرییەكان لە لایەن ئێمەوە نه‌بووه وەك پۆلیس، بەڵكو ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش بوون له كه‌ركوك، ئه‌گه‌رنا ئێمە هیچ رێگرییەكمان لە بەستنی ئەو كۆنگرەیە نەكردووە".
ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ركوك پێكهێنراوه و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی دۆسیه‌ی ئه‌منی و ته‌واوی هێزه‌كانی سنوری پارێزگاكه ده‌كات.
تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، مۆڵه‌تی له به‌غدا وه‌رگرتووه و به‌ڵام هێشتا مۆڵه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێنه‌دراوه.
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه له سلێمانی بوو، كه خانمان زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان پێكهێنا و ساڵی رابردووش دوه‌م كۆنگره‌ی له كه‌ركوك ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان چالاكییه سیاسییه‌كانی قه‌ده‌غه كرا.
له مانگه‌كانی كۆتایی 2018دا، هێزه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی ده‌ستیانكرد به داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه به حزبێكی نزیك له په‌كه‌كه هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به بڕیارێكی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتی بۆ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی سیاسی ئه‌و حزبانه‌ی مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه.