ژمارەیەک لە دانیشتوانى گوندى قەرهبەگ له ناوچەى ساڵەیی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا دژی ته‌رخانكردنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان بۆ نیشته‌جێبون، گومانیش ده‌كه‌ن زه‌وییه‌كان به‌سه‌ر كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبیدا دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ئه‌وانه موڵكی حكومه‌تن نه‌ك خه‌ڵك.
خۆپیشاندانه‌كه چوارشه‌ممه 8ی ئایار هه‌ر له گوندی قه‌ره‌به‌گ به‌ڕێوه‌چوو له ناحیه‌ی پردێ، داوایانكرد كوژانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان رابگیرێت.
ئەحمەد لەتیف، دانیشتوى گوندى قەرەبەگ و یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تیمێكی شاره‌وانی هاتون تۆماری زه‌وییه‌كانمان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك زانیارییمان پێگه‌یشتووه گوایه زه‌وییه‌كان جیاده‌كرێنه‌وه و به‌سه‌ر كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبیدا دابه‌شده‌كرێن، ئێمه نامانه‌وێت زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانمان بكوژێنرێنهوه و بكرێنه نیشته‌جێبون".
لە سەرەتاى حەفتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، حکومەتى عیراق بڕیاریدا به كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه ئاماده‌نه‌بون قه‌ره‌بوكردنه‌وه وه‌ربگرن، وه‌ك دژایه‌تییه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت.
"داوادەکەین نوێنەرانى کەرکوک لە پەرلەمان پشتمان لێنەکەن و بەدەم داواكانمانه‌وه بێن"، ئه‌حمه‌د زیاتر وتی "سەردانى ئیدارەى ناحیەکەمان کردووە، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن ئاگاداری ئه‌و پرسه نین".
داوادەکەین نوێنەرانى کەرکوک لە پەرلەمان پشتمان لێنەکەن و بەدەم داواكانمانه‌وه بێن
ئه‌و زه‌وییانه نزیكه‌ی 50 دۆنم دەبن و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ركوك – هه‌ولێر له ناحیه‌ی پردێ.
هێرش عەلى، خاوه‌نی یه‌كێك له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی قه‌ره‌به‌گ، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه‌ش زانیاریی ئه‌وه‌مان بیستووه، كه زه‌وییه‌كان دوای جیاكردنه‌وه و تۆماركردنیان به‌سه‌ر كه‌سوكاری حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس دابه‌شده‌كرێت".
محه‌مەد نەجیب، بەڕێوەبەرى شارەوانى ناحیەى پردێ بهوەکالەت بە (کەرکوک ناو)ی وت "له‌لایه‌ن موڵكایه‌تی شاره‌وانییه‌وه نوسراومان بۆ هاتووه ئه‌و زه‌وییانه جه‌رد (تۆمار) بكه‌ین و داوای ژماره‌ی پارچه زه‌وییه‌كان ده‌كه‌ن، ئێمه نازانین مه‌به‌ستیانه دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانه یان چی.".
ئه‌و زه‌وییانه موڵكی شاره‌وانییه نه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه
وتیشی "ئێمه نوسراومان بۆ تاپۆی كه‌ركوك ناردووه و به‌پێی وه‌ڵامی ئه‌وان ئه‌و زه‌وییانه موڵكی شاره‌وانییه نه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه، ئه‌گەر ئەوانیش بەڵگەى تەوایان لایە دەتوانن بڕۆن سکاڵا بكه‌ن".