به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق، ژنێكی ئێزیدی له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌وه ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كورسییه‌كه‌ی درایه كه‌سێكی تر له هه‌مان حزب.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌رچووه، خالیدا خه‌لیل ره‌شۆ، وه‌ك كۆتای ژنان له لیستی پارتی ده‌چێته جێی سه‌فوان به‌شیر، په‌رله‌مانتاری ئێستا ئه‌و حزبه له به‌غدا.
خالیدا خه‌لیل به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 19ی ئابی 2018 سكاڵام تۆماركرد له دادگای فیدراڵی و دوای ساڵێك دادگا بڕیاریدا ببمه په‌رله‌مانتار له شوێنی سه‌فوان به‌شیر، دوای ناردنی بڕیاره‌كه بۆ په‌رله‌مان به فه‌رمی سوێندنی یاسایی ده‌خۆم".
پێشتر و له‌سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌كان، خالیدا خه‌لیل ژنه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له پێكهاته‌ی ئێزیدی كه به زیاتر له دوو هه‌زار ده‌نگ له ده‌ره‌وه‌ی كۆتا سه‌ركه‌وت، دوای هه‌ژماری ده‌ستی به‌شێك له ده‌نگه‌كان دورخرایه‌وه و له جێی ئه‌و سه‌فوان به‌شیر كرایه په‌رله‌مانتار.
پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان، له 3ی ته‌مموز تا 6ی ئاب به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن دوای ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تر له لیسته‌كاندا كرا، یه‌كێك له‌وانه دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د فه‌رمان بوو له لیستی جه‌ماهیر عه‌ره‌بیه‌ی نه‌ینه‌وا بۆ سواهم عه‌باس، به‌ڵام محه‌مه‌د جارێكی‌تر به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی كورسییه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه.
خالید خه‌لیل وتی "كۆمسیونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق زۆر سته‌می له ئێزدییه‌كان كرد، ده‌نگی هه‌موو كه‌مپه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆكیان سوتاند و هه‌ژمارنه‌كرا، دواتر ئێمه‌یان بێبه‌شكرد و هه‌رچه‌ند دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان من ده‌رچوبوم به‌ڵام كورسییه‌كه درایه لیستی جه‌ماهیریه عه‌ره‌بیه".
ئێزیدییه‌كان كه زیاتر له 50 كاندیدیان هه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، جگه له خالدا خه‌لیل ر‌شو، دوو كاندیدی دیكه‌یان سه‌ركه‌وتن، تاكه كورسی كۆتای ئێزیدی بۆ سائب خدر بوو به زیاتر له سێ هه‌زار ده‌نگ وه‌كو كاندیدی پارتی پێشكه‌وتنی ئێزیدی له ناحیه‌ی باشیك و حسێن حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به نزیكه‌ی سێ هه‌زار ده‌نگ بوو به په‌رله‌مانتار.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕیاری گۆڕانكارییه‌كه له دادگای فیدراڵی ده‌رچووه به‌ڵام نازانین كه‌ی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كه سوێندی یاسایی ده‌خوات، چاوه‌ڕێده‌كه‌ین بڕیاره بگاته سه‌روكایه‌تی په‌رله‌مان".
لە سێ خولی رابردووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا، ئێزیدییەكان یەك كورسی كۆتایان هەبووە كە ئەو كورسییەش لە هەر سێ خولدا لای بزووتنەوەی ئێزیدی بۆ چاكسازی و پێشكەوتن بووە، لەگەڵ ئەوەشدا. لە ساڵی 2014دا ڤیان دەخیل لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆتە پەرلەمانتار.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری 2018ی عیراق، زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س به رێژی سه‌دا 44 به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان ئاڵۆزی و بارگرژی له هه‌ندێك ناوچه لێكه‌وته‌وه، به‌هۆی گومانی ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان.