دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده له كه‌ركوك، له‌رێی شه‌ش بنه‌ماوه یهكلاییدهكرێتهوه كه هه‌ریه‌كێكیان خاڵی جیاوازی له سه‌ره، له نێویاندا وانه‌بێژ و كه‌سوكاری شه‌هیدان.
له ته‌واوی سنوری پارێزگای كه‌ركوك، نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییان پڕكردۆته‌وه و ناوه‌كانیشیان دابه‌شی هه‌شت خانه‌ی جیاواز كراون، تا خاوه‌نی زۆرترین خاڵ ناوی بۆ دامه‌زراندن ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.
په‌یجی فه‌رمی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك، له چه‌ند خشته‌یه‌كدا، ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن ده‌یانگرێته‌وه.
عومەر قادر، یاریدەدەری بەڕێوه‌بەری گشتی پەروەردەی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت وەك هەنگاوی یەكەم پێیانباشبووه ناوی ئه‌وانه بڵاوبكه‌نه‌وه داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ دامه‌زراندن له بواره‌كانی مامۆستایی، یاسایی، فه‌رمانبه‌ری، پاسه‌وانی و خزمه‌تگوزار.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خاڵه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك دابه‌شكراون؛ ئه‌وانیش ساڵی ده‌رچوون له په‌یمانگا یان زانكۆ، كۆنمره‌ی ده‌رچوون، باری خێزانی و ژماره‌ی منداڵ.
هه‌ر به‌پێی رێكاره‌كانی په‌روه‌رده كه‌سوكاری پله‌یه‌كی شه‌هید، پێنج نمره‌ی بۆ هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌وانه‌یشی وانه‌بێژ بون بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌ت یه‌ك نمره‌ی پێده‌درێت.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده ده‌ڵێت، بڵاوكردۆتهوهی ناوی ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له زانیاری و فۆڕمهكهیدا هه‌بێت ئه‌وا چاكی بكات.
عومەر قادر وتی "ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌ستمانكردوه به جیاكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان و به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجانه‌ی دانراون، به‌ڵام دیارنییه كه‌ی پرۆسه‌كه كۆتاییدێت و ناوی دامه‌زرێنراون راده‌گه‌یه‌نرێن".
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده، لیژنه‌یه‌كی له سێ پێكهاته‌ی كه‌ركوك پێكهێنراوه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیار له لیستی ناوه پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ دامه‌زراندن.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.