خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش، هه‌ر یه‌كێكیان بڕی پێنج ملیۆن دیناری عیراقی وه‌رده‌گرێت، وه‌ك هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه بۆ خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش، ئه‌وه‌ش به بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هه‌ر خێزانێك.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه 6ی كانونی دوه‌می 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی باڵا ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا، له هه‌رێم و ناوچه‌كانی جێناكۆك.
خه‌لیل ره‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زانیارییمان هه‌یه نزیكه‌ی 275 خانه‌واده‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی دژ به داعش له كه‌ركوك له‌و بڕه هاوكارییه سودمه‌ند ده‌بن"، هه‌رچه‌نده به فه‌رمی بڕیاره‌كه به‌وان نه‌گه‌یشتووه و ئاگاداریش نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی پرۆسه‌كه له ده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دایه.
"شەهیدانی شەڕی داعش تائێستا ناویان لەوەزارەتی كاروباری شەهیدانی هەرێم تۆمار نەكراوە، ئەوان بۆ موچەش لەشوێنەكانی خۆیان موچە وەردەگرن كه پێش شه‌هیدبون تێیدا ده‌وامیان كردووه و ناوه‌كانیان لای ئێمه نییه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ك خه‌لیل ره‌حیم رونیكرده‌وه، بۆ هه‌ر ئیمتیازاتێك له خوێندن و هاوكاری بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، شه‌هیدانی كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه هه‌رچه‌نده به ناسنامه هێشتا سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن نه‌ك كاروباری شه‌هیدان.
هێزەكانی پێشمەرگە، لە تەواوی سنوورەكانی شەڕی داعش لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ناوچه‌ی گەرمیان، زیاتر لە هەزار و 700 شەهیدیان هەبووە، لەگەڵ زیاتر لە 10 هەزار بریندار و دەیان بێسەروشوێن، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدان ده‌ڵێت پێنج ملیۆن دیناره‌كه هه‌موو شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له‌رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی خانه‌واده‌كان ده‌كرێت، تا ئه‌وانه‌ی لێی سودمه‌ند ده‌بن دیاریبكرێن.
"ئه‌و 275 خانه‌واده‌یه‌ی له هاوكارییه‌كه سودمه‌ند ده‌بن و ناوه‌كانیان لای ئێمه هه‌یه، له شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی به‌رگری شارستانی و هاوڵاتیشی تێدایه، كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكن و پێشتر سودمه‌ندنه‌بون" به‌وته‌ی خه‌لیل ره‌حیم.
جگه له هاوكاری دارایی، له هه‌رێمی كوردستان، زه‌وی نیشته‌جێبونیش به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی به‌شێك له شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دابه‌شكراوه، به‌بێ كه‌ركوك.
خه‌لیل ره‌حیم رونیكرده‌وه كه له پارێزگای كه‌ركوك، به‌ده‌ر له شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار شه‌هید تۆماركراون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، به‌شێكیشیان به‌ر له ساڵی 2003، له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی سودمه‌ندبون.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دوای ساڵی 2014 و هێرشه‌كانی داعشه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك جێگیربون، تا كشانه‌وه‌یان له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه، له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه.