قەزای حەویجە، بەقەد هەموو ناوەندی شاری كەركوك و شەش ناحیەی دەوربەری پشكی دامەزراندنی پەروەردەی بەركەوتووە، ئەوەش ناڕەزایی فراوانی كورد و توركمانی لێكەوتۆتەوە، بەو پێیەی بە هەردوو پێكهاتەكە ئەوەندەی عەرەب پشكی دامەرزاندنیان بەرنەكەوتووە.
چوارشهممه 8ی كانونی دووهم، پهروهردهی كهركوك ناوی زیاتر له دوو ههزار و 500 كهسی راگهیاند، وهك دامهزرێنراوانی سلكی پهروهرده و بڕیاره لهلایهن بهغداوه، دهستبهكاربونیان بۆ دهربچێت.
حەویجە بەقەد ناوەندی كەركوك و شەش ناحیە.
نزیكەی هەزار و 45 كەس پشكی دامەزراندن بەر ناوەندی شاری كەركوك و شەش ناحیە (شوان، قەرەهەنجیر، تازە، یایچی، مولتەقا، لەیلان) كەوتووە، ئەوەش بەپێی بەدواداچونێكی (كەركوك ناو)، لەكاتێكدا تەنیا قەزای حەویجە 921 دەرچوی بۆ دامەزرێنراوە.
هەر بەپێی ئامارەكانی پهروهردهی كهركوك، قەزای دوبز 255 پشكی دامەزراندنی بەركەوتووە و قەزای داقوقیش 175.
عەرەب دوو هێندەی كورد و توركمان
بەپێی لیستی ناوی دامەزرێنراوان، نزیكەی هەزار و 517 كەس لە دامەزرێنراوان بەر پێكهاتەی عەرەب كەوتون، كە لانیكەم لەسەدا 62ی كۆی دامەزرێنراوان دەكات، ئەوەش نزیكەی دوو هێندەی كورد و توركمان دەبێت.
بەڵام كورد نزیكەی 500 دامەزرێنراوی بەركەوتووە، كە زیاتر لەسەدا 20 و توركمانیش زیاتر لەسەدا 17 بە 412 دامەزرێنراو. هەریەكە لە كریستیانی و كوردی فەیلیش كەمتر لەسەدا یەك.
دوای راگەیاندنی ناوەكان، پەروین فاتیح جەباری، لێپرسراوی یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە پەروەردەی کەرکوک، پەرلەمانتارانی کوردی پارێزگاکەی تۆمەتبار كرد، بەوەی نەیانتوانیوە چارەسەری کێشەی کەمی رێژەی دامەزرێنراوانی کورد بۆ کەرکوک بکەن.
ئەو کە ئەندامی لیژنەی دامەزراندنە، دەڵێت "وەك نەتەوەی كورد بەشداربوین لە لیژنەی دامەزراندنەكە، بەڵام دواتر بۆمان دەركەوت رێژەی كورد كەمە، بۆیە پەرلەمانتارانی كوردمان لە پارێزگاكە ئاگاداركردەوە تا هەوڵبدەن پشكی كورد زیاد بكەن".
پەرلەمانتارانی كوردمان لە پارێزگاكە ئاگاداركردەوە تا هەوڵبدەن پشكی كورد زیاد بكەن
ئەو لە رونکردنەوەیەکیدا کە لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت "دیارە هیچیان بۆ نەكراوە، بۆیە پێیانوتین بكشێنەوە لە لیژنەکە، ئێمەش كشاینەوە".
هاوكات رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەكێتی لە كەركوك، لە رونكردنەوەیەكی پەیوەست بەو بابەتە ،وتی "بەهیچ شێوەیەک ئەو دامەزراندنە قابیلی قبوڵکردن نییە و هەموو رێوشوێن و رێکارێك دەگرینەبەر بۆ راگرتنی بەم شێوەیەی ئێستا".
ھەروەھا جەختدەکاتەوە "کەسانی خاوەن خاڵی زۆر فەرامۆش کراون و خەڵکانی دیکە لەشوێنیان دانراون کە خاڵەکانیان کەمترە".
هاوكات عەلی مەهدی، لەبەرەی توركمانی، ناڕەزایی خۆی نیشیاندا لە بەركەوتەی توركمان لەو دامەزراندنە و وتی "توركمان لەسەدا 17ی بەركەوتووە، ئەمە قابیلی قبوڵ نییە و ئەگەر قبوڵی بكەین كەواتە خاوەنی قەزییە نین".
ئەوەش لەكاتێكدایە پەروەردەی كەركوك، دەرگای تانەی كردۆتەوەی بۆ ئەو دەرچووانەی ناڕازین.