به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات له شه‌قامه‌كانی داقوق، رۆژ به‌ڕۆژ له زیادبوندایه و زیانی به دار و سهوزایییهكانی ناوشار گه‌یاندووه، له كاتێكدا سزای غه‌رامه و زیندانیش بۆ خاوه‌نه‌كانیان دانراوه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له چه‌ندین شه‌قامی سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری قه‌زای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك)، مه‌ڕ و بزن له شۆسته‌كاندا به‌ره‌ڵا كراون، كه له‌سه‌ر لقی دار و سه‌وزاییه‌كانی تر دهلهوهرن.
سالم شكور، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناوشاردا بۆته دیارده و رۆژ به‌ڕۆژ زیادده‌كات، كه زۆرینه‌یان موڵكی ئه‌و كه‌سانه‌ن، له دوای شه‌ڕی داعشه‌وه له گونده‌كانی خۆیان هه‌ڵاتن و رویان له سه‌نته‌ری قه‌زاكه كرد".
به‌پێی رێنمایی و رێكاره‌كانی ئیداره‌ی داقوق، ئه‌و مه‌ڕو ماڵاته‌ی له‌ناوشاردا به‌خێوده‌كرێن، خاوه‌نه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌دا به بڕی 200 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی دورخستنه‌وه‌ی مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ی نه‌بوو، ئه‌وا روبه‌ڕوی دادگا و زیندانی ده‌بێته‌وه.
"هاوڵاتیان هیچ هاوكارییه‌كی شاره‌وانی ناكه‌ن، بۆ پاكڕاگرتنی شاره و دورخستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ، چونكه ساڵانه سه‌دان نه‌مام ده‌چێنین و به‌هۆی ئاژه‌ڵه‌وه له‌ناوده‌برێن" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی.
سالم شكور ده‌ڵێت له‌رێی چه‌ندین نوسراوه‌ی ئیداره‌ی قه‌زاكه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه، تا رێوشوێن بگرنه‌به‌ر، ئه‌وانه‌شیان دیاریكردووه مه‌ڕو ماڵات ده‌بنه ناوشار، به‌ڵام "هیچ رێوشوێنكی یاسایی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسا 200 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ش دانراوه".
به‌پێی دوو نوسراوی شاره‌وانی داقوق، له مانگه‌كانی تشرینی دوه‌م و كانونی یه‌كه‌می 2019، داوا له قایمقامیه‌ت كراوه رێوشوێنی تر دیاریبكه‌ن دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ڕ و ماڵات له ناوشاردا به‌خێوده‌كرێن، چونكه زۆرینه‌یان ئاگاداركردنه‌وه و غه‌رامه‌یان بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام پێوه‌ی پابه‌ندنه‌بون و ئاژه‌ڵه‌كانیشیان نه‌بردۆته ده‌ره‌وه‌ی شار.