ژماره‌یه‌ك كرێكاری شاره‌وانی له باخچه‌كانی شاری كه‌ركوك، موچه‌ی دوو مانگیان پێنه‌دراوه و داوای خه‌رجكردنی ده‌كه‌ن، كه به‌پێی گرێبه‌سته و ده‌سه‌ڵاتی پێدانی موچه‌كه لای ئیداره‌ی پارێزگایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی شوبات له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، نوێنه‌ری نزیكه‌ی 600 كرێكاری شاره‌وانی باخچه‌كان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا، دژی خه‌رجنه‌كردنی موچه‌ی دوو مانگی رابردوو.
سەید محەمەد بیلال كاكەیی، نوێنەری به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمە كرێكاری ڕۆژانەین و كاری ئێمە پاككردنەوەی باخچەكانی سەر بە شارەوانییەكانە، كه موچه و كرێی كاركردنی مانگی 12ی 2019 و مانگی یه‌كی ئه‌مساڵمان پێنه‌دراوه".
ئه‌و كرێكارانه‌ی ناڕه‌زاییان نیشاندا، رۆژانه له كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه تا 1:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ، له به‌رانبه‌ر 12 هه‌زار دیناردا كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی گرێبه‌ست.
نوێنه‌ری به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئیداره‌ی پارێزگا كۆبونه‌وه و به‌وته‌ی ئه‌وان به‌ڵێنی خه‌رجكردنی موچه‌كانیان پێدراوه.
توانا عەبدولمەجید، لێپرسراوی باخچەكانی سەر بە شارەوانی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "ئه‌و كرێكارانه دابه‌شی دوو به‌ش بون، هه‌ردو به‌شه‌كه تایبه‌ت به كاركردن له پرۆژه‌كاندا، گرێبه‌ستی به‌شێكیان بۆ شه‌ش مانگ و به‌شێكی دیكه‌یان بۆ هه‌شت مانگه، كرێی كاركردنیشیان لای ئیداره‌ی پارێزگایه".
ئه‌و ده‌ڵێت نوسراویان بۆ ئیداره‌ی پارێزگا به‌رزكردۆته‌وه تا موچه‌ی ئه‌و 600 كرێكاره خه‌رجبكه‌ن و له ئێستادا چاوه‌ڕێی بودجه ده‌كه‌ن.
له‌و 600 كرێكاره‌ی داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن؛ 500 یان كاری پاككردنه‌وه و 100 كرێكاریشیان ئه‌ركی پاسه‌وانییان له ئه‌ستۆدایه.