له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، 194 توشبوو به كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه تائێستا 49 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یاندا نه‌ماوه، 13 هاوڵاتیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا پێنجشه‌ممه 19ی ئادار 28 هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا، دوێنێ تۆماركردنی 26 حاڵه‌تی نوێی توشبوو به كۆرۆنای راگه‌یاند، كه دابه‌شبون به‌سه‌ر پارێزگا جیاوازه‌كاندا و زۆرینه‌ش له به‌غدا بوون.
له هه‌رێمی كوردستانیش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه دوو هاوڵاتی توشی كۆرۆنا بون، یه‌كێكیان له سلێمانی و ئه‌ویتریان له دهۆك، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌ته له دهۆك تۆماربكرێت.
ئێستا له ته‌واوی عیراقدا 194 توشبوو به كۆرۆنا هه‌یه، كه 41 حاڵه‌تیان ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ 49 چاكبونه‌وه كه نزیكه‌ی پێنج هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه به ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، توشبوانی كۆرۆنای تۆماركراو لای ئه‌وان، زۆرینه ته‌مه‌نیان له نێوان 30 بۆ 39 ساڵیدایه، ته‌نیا شه‌ش حاڵه‌تی سه‌روو ته‌مه‌ن 60 ساڵ هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ منداڵ، رێژه‌ی له سه‌دا 47 له‌وان ره‌گه‌زی نێر و سه‌دا 52ی ره‌گه‌زی مێیه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، خوێندن و ده‌وامیی له ته‌واوی عیراقدا راگرتووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه، شوێنه گشتییه‌كان داخراون و جموجۆڵی سنوره‌كانیش سنورداركراون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له كۆتاییه‌كانی 2019دا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌پێی دوایین ئاماره‌كان عیراق له ریزبه‌ندی 51ـه‌مینی توشبواندایه و له كۆی زیاتر له 246 هه‌زار هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه له جیهاندا، تائێستا زیاتر له 88 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردنیش به‌وهۆیه‌وه زیاتره له 10 هه‌زار كه‌س.