دەیان مۆڵگەی داعش لە سنوری قەزای دوزخورماتوو بۆردومانكران، ئەوەش لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە عیراقییەكان بە پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگە.
ئەو ئۆپەراسیۆنە كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئازار بەڕێوەچوو تا كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ، ئامانج لێی گەڕان و لەناوبردنی مۆڵگە و بنكەكانی چەكدارانی داعش بوو لە سنوری دوزخورماتوو.
تارق غه‌زالى، فەرماندە لە لیواى سێی هێزه‌کانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا بە (كەركوك ناو)ی وت "داعش له هه‌ندێك ناوچه جموجوڵیان هه‌بووه، له به‌رزاییه‌کانى خۆرهه‌ڵاتى دوزخورماتوو به‌ره‌و کێڵگە نه‌وتییەکانى په‌ڵکانه. بۆیە ئەم ئۆپەراسیۆنە لەم كاتەدا پێویست بوو".
"لە ئۆپه‌راسیۆنه‌که توانرا، نزیکه‌ى 40 مۆڵگه‌ى داعش بۆردومان بكەین، تیایدا که‌لوپه‌لى چەكداران ماتۆڕسکیل، خۆراک و پێخه‌فی تێدا بوو. جگه له بۆمبی چێنراو و موشه‌ک"، تارق غەزالی وایوت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى که به‌شداربوو له ئۆپه‌راسیۆنه‌کە، جەختیكردەوە كە پێشمەرگە پاڵپشتبووە لەو ئۆپەراسیۆنە و وتی "سوپای عیراق لە دوو میحوه‌رەوە بەشداربون، دوو میحوه‌ره‌که‌ى دیکه لەلایەن هێزه‌کانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا و حەشدی شەعبی بەڕێوەبراون".
پێشمەرگە پاڵپشتبووە لەو ئۆپەراسیۆنە
لەبارەی رۆڵی پێشمەرگەوە، وتی "رۆڵى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌بووه که ئه‌وان به‌دیوى پارێزگای سلێمانیدا بەشداربن و هەر چەكدارێك بیەوێت لەو ناوچانەوە هەڵبێت یان خۆی حەشاربدات دەستگیری بكەن".
لەو ئۆپەراسیۆنەدا سوپای عیراق بە فڕۆكە بەشدارییكرد.