ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ی پشتیوان یه‌حیا، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌تای كۆرۆنادا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیاندا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، پێكه‌وه له هۆڵێكدا مانه‌وه و هه‌ر به خێزانیش توانییان به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووبن.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، پشتیوان یه‌حیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و چوار منداڵه‌كه‌یدا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، دوای نه‌مانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌سته‌یاندا.
"ئێمه 14 رۆژ له خه‌سته‌خانه و به‌شێكی دابڕاودا بوین، وه‌ك بڵێی له زیندان بوین، چونكه كه‌س نه‌یده‌توانی سه‌ردانیشمان بكات، به‌ڵام به هه‌وڵ و كۆششی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی توانیمان ڤایرۆسه‌كه تێپه‌ڕێنین" پشتیوان بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و خێزانه شه‌ش كه‌سییه، پشتیوان و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێ كچ و كوڕێكدا، نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی كه‌ركوكن و له كۆتاییه‌كانی ئاداری ئه‌مساڵدا ده‌ركه‌وت توشی كۆرۆنا بون.
پشتیوان كارمه‌نده له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك، به‌وته‌ی خۆی، به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌دا هه‌بووه، دواتریش هه‌ر له‌وه‌وه ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی توشی په‌تاكه بوون.
"بەهۆی بەركەوتم لەگەڵ خەڵكی زۆر توشبووم، سەرەتا هەستمكرد تایەكی كەمم هەیە، پاش پشكنین دەركەوت هەڵگری فایرۆسەكەم، دواتر تەواوی خانەوادەكەم توشی فایرۆسەكە بون".
له نیشانه‌كانی باوه‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تای به‌رز، كۆكه‌ی وشك، سه‌رئێشه و ههناسهتهنگییه.
"بارودۆخی ئێمه زۆر باش بوو، ته‌نیا كچێكم ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوو، بارودۆخی خراپ بوو، ته‌واوی شه‌كه‌تی كردبوو، ئه‌ویش به‌پێی رۆژ و تێپه‌ڕینی كات مه‌ترسی تێپه‌ڕاند".
خێزانه‌كه‌ی پشتیوان له نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك خرانه ژێر چاودێرییه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه ته‌رخانكرا بۆ له‌خۆگرتنی توشبوانی كۆرۆنا.
"لە نەخۆشخانە لە یه‌ك هۆڵدا بوین، كه جێگه‌ی شه‌ش كه‌س بوو، هه‌مومان پێكهوهبین، ده‌مانتوانی هەریەكێكما لە ژورێكدا بین، چونكه توشبوه‌كانی تر هه‌ریه‌ك له ژوری خۆیدا بوو، بەڵام ئێمه بۆ به‌هێزبونی لایه‌نی ده‌رونی له‌یه‌كتری جیانهبوینهوه".
پشتیوان ستایشی خزمه‌تی نه‌خۆشخانه، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كات، "خزمەتكردن به گشتی لە ئاستێكی باش‌دا بوو، خواردنیان زۆرباش بوو، ئامێری زۆری هەناسەدانی ده‌ستكرد هەبوو، كەلوپەلی پزیشكی زۆربون بێ كه‌موكوڕی".
كۆرۆنا له‌رێی پژمه، كۆكه و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌ر نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه، شوێنه گشتییه‌كان داخراون، ده‌وامی خوێندنگه و فه‌رمانگه‌كانیش راگیراون.
پشتیوان تكا له خه‌ڵك ده‌كات رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، تا به‌دوربن له په‌تای كۆرۆنا و هاوشێوه‌ی كچه‌كه‌ی توشی ناجێگری باری ته‌ندروستی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نه‌بن، ئه‌و روو له هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی ده‌ڵێت "ئەگەر سكتان بەخۆتان ناسوتێت، ئەوا كەسانی بە تەمەن توش مەكەن چونكە بەرگەی ئەم ڤایرۆسە ناگرن".
حاڵه‌ته‌كانی توشبون به كۆرۆنا له كه‌ركوك 29 كه‌س بون، 15 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان گیانیله‌ده‌ستداوه، له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش 1352 توشبوو به‌و په‌تایه تۆماركراون كه له‌و ژماره‌یه 640 كه‌س به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له كۆتاییه‌كانی 2019دا سه‌ریهه‌ڵدا، ژماره‌ی توشبوان له جیهاندا گه‌یشتۆته زیاتر له ملیۆنێك و 827 هه‌زار كه‌س، له نێویاندا زیاتر له 416 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردنیش به‌وهۆیه‌وه نزیكه له 113 هه‌زار كه‌س.