به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شێخان، ئیدارەی نەینەوا تۆمەتبار دەكات بەوەی دەرمان و پێداوسیتی پزیشكی‌یان بۆ نانێرێت، لەكاتێكدایە رۆژانە 200 كەس بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانیان دەكەن. یاریدەدەری پارێزگاری نەینەواش دەڵێت كێشەكە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە دروستبووە.
دکتۆره نه‌غم نه‌وزاد، به (که‌رکوک ناو)ی وت "زیاتر له مانگێکه بهڕێوەبەرایهتی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا ده‌رمان و پێداویستی تری پزیشكی بۆ نەناردوین. چه‌ندین جار پرسیارمان کردووه و هه‌ندێکجار ده‌ڵێن له‌به‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یان ده‌ڵێن به‌غدا به‌ته‌واوه‌تی به‌شی پارێزگای نه‌ینه‌وا له پێداویستی ته‌ندروستی نەناردووە".
جەختیشیكردەوە لەوەی پێش قەدەغەی هاتوچۆ هەر جارێك داوای دەرمانیانكردبێت، تەنیا لەسەدا 10ی پشكی شێخان نێردراوە.
شێخان یەكێكە لە قەزاكانی سەر بە پارێزگای نەینەوا، بەڵام لەڕوی كارگێڕییەوە سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانە و دانیشتوانەكەی نزیكەی 150 هەزار كەسە لەگەڵ بونی سێ كەمپی ئاوارەكان كە ژمارەیان دەگاتە 50 هەزار كەس.
بەڵام دکتۆره نه‌غم وتی "ئێمه به‌ڕه‌سمی سه‌ر بە بهڕێوهبەرایهتی ته‌ندروستی نه‌ینه‌واین و ده‌بێت مانگانه به‌شی خۆمان بنێرن". جەختیشیكردەوە كە فشارێكی زۆریان لەسەرەو ناچار داوایان لە پارێزگای دهۆك كردووە دەرمانیان بۆ بنێرن و ئەوانیش بەپێی توانا هاوكارییان كردون.
ئێمه به‌ڕه‌سمی سه‌ر بە بهڕێوهبەرایهتی ته‌ندروستی نه‌ینه‌واین و ده‌بێت ئەوان مانگانه پێداویستییە پزیشكییەكانمان بۆ بنێرن
بەر لە قەدەغەی هاتوچۆ، كە لە ناوەڕاستی ئازارەوە دەستیپێكردووە، رۆژانە 800 بۆ 1000 كەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیان دەكرد، بەڵام لەم مانگەدا ژمارەكە بۆ 200 كەس لە رۆژێكدا كەمیكردووە.
نه‌خۆشخانەی گشتی شێخان ماوه‌ی شه‌ش ساڵه دروستکراوە و زۆرینه‌ی به‌شه ته‌ندروستییه‌کانی تێدایە.
ره‌فعه‌ت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ کاروباری ئیداری به (که‌رکوک ناو)ی وت "لەسه‌ر ئه‌م کێشه‌یه په‌یوه‌ندیمان به بهڕێوهبەرایهتی ته‌ندروستی نه‌ینه‌واوە کردووه، ئەوان دەڵێن هۆكاری سەرەكی بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوەیە، چونكە رێگای نێوان شێخان - موسڵ داخراوه".
وتیشی "پێویسته بهڕێوهبەرایهتی ته‌ندروستی شێخان نوسراوێک ئاراستەی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بكات، تاوه‌کو رێگا بکه‌نه‌وه و دەرمانیان بۆ رەوانەبكرێت".
ره‌فعه‌ت سمۆ جەختیشیكردەوە لەوەی تەندروستی نەینەوا داوا دەكات تەندروستی شێخان بە نوسراو پێداویستییە پزیشكییەكانیان بۆ بنێرێت.