شاندێك له ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، لێكۆڵینه‌وه له بازگه‌یه‌كی نێوان كه‌ركوك به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌كات، به هۆی گومانی رێگریی له هاتوچۆی بارهه‌ڵگر و وه‌رگرتنی سه‌رانه له شۆفێر.
ئه‌و شانده ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی نیسان دوای گه‌یشتنی به كه‌ركوك، سه‌ردانی بازگه‌ی نێوان شاره‌كه و هه‌ولێری كرد، به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له سكاڵای ژماره‌یه‌ك شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی ئه‌مینداریه‌تی ئەنجومەنی وەزیران به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگر له‌و بازگه‌یه‌دا راده‌گیرێن و دواده‌خرێن بۆ چونه ناوشاری كه‌ركوك یان له به‌رانبه‌ر تێپهڕبونیاندا بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌ك سه‌رانه لێوه‌رده‌گیرێت".
شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان له‌رێی هێڵی گه‌رمه‌وه په‌یوه‌ندییان به تیمی كارگێڕی قه‌یرانه‌كانه‌وه كردووه له ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
"سه‌ردانی مه‌یدانی بازگهكهمان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له شێوازی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و گواستنه‌وه‌ی خۆراك و شمه‌ك و پێداویستی پزیشكی بۆ ناو كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ شۆفێران و سه‌رپه‌رشتیاری بازگه‌كه‌دا قسه‌مانكرد، به‌شێك له كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ركرد".
لێپرسراوه‌كه‌ی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت هه‌ندێك له كێشه‌كان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كه‌سی پۆلیسێكی بازگه‌كه‌وه هه‌بووه یان به‌ڵگه‌نامه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، یاخود ئاگاداری ورده‌كاری بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یران نه‌بون.
به‌پێی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یران له كه‌ركوك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ناگرێته‌وه كه خۆراك و پێداویستی تری رۆژانه‌ی خه‌ڵك هاورده‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر مه‌جید له‌باره‌ی وه‌رگرتنی "سه‌رانه" له شۆفێری بارهه‌ڵگر، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ كه‌سێك تۆمهتبارناكهن و راپۆرتی خۆیان بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری به‌رزده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بكه‌ن و دۆسیه‌كه یه‌كلاییبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی رێگرییان لێكراوه، باره‌كانیان مریشك و هێلكه بون، كه به‌بڕیاری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه‌یه تا به‌رهه‌می ناوخۆیی خواستی زیاتری له‌سه‌ربێت.
پارێزگای كه‌ركوك، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 18ی نیسان درێژكردۆته‌وه له‌نێو شار و ته‌واوی بازگه‌كاندا، جگه له باری له‌ناكاو و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی شمه‌كی رۆژانه ده‌به‌نه پارێزگاكه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ خۆپارێزی له مه‌ترسی كۆرۆنا.
توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته 29 كه‌س، كه له‌و ژماره‌یه 16 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و دوو هاوڵاتیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.