ئه‌و ژنه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌ی له پردێ ده‌ستدرێژی كرایه‌سه‌ر، به بڕیاری دادوه‌ر له كه‌ركوكه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرا، تا له شه‌ڵته‌ردا بمێنێته‌وه.
به‌وته‌ی عهبدولموتهلهیب نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ بۆ (كه‌ركوك ناو)، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی نیسان ئه‌و ژنه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر.
"ئەو ژنە ڕەوانەی هەولێر كراوه تا لە شێلتەرێكی ژنان داڵدە بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مەترسی لەسەر ژیانی نەبێت و لە لایەنی دەرونیشەوە ترسی نەبێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ ده‌ڵێت هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر ئه‌وه‌یه له كه‌ركوك و شاره‌كانی دیكه شه‌ڵته‌ری تایبه‌ت به داڵده‌دانی ژنان نییه.
هێزە ئەمنییەکانی ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، 7ی نیسان دوو کەسیان دەستگیرکرد، کە بەپێی دانپێدانانەکان دەستدرێژی سێکسییان کردۆتەسەر ئه‌و ژنه كه خاوەن پێداویستی تایبەت و لەوکاتەشدا گرتەی ڤیدیۆییان تۆمارکردووە. یەکێک لەو دوو کەسەی دەستگیرکراوە پۆلیسە و گوماندەکرێت خەڵکی تریش تێوەگلابن.
ئه‌و ژنه هاوسه‌رگیری كردووه و منداڵێكی كوڕی هه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و تائێستا له پردێ ماوه‌ته‌وه.
عهبدولموتهلهیب نه‌جمه‌دین وتی "منداڵەكە لە لای ژنێكی دراوسێیی خۆیان ماوه‌ته‌وه لە هەمان گەڕەك كه تێیدا نیشته‌جێبون، ئه‌و ماڵه منداڵەكه ده‌گرنه خۆیان تا ئەوەی دادگا كەیسهكهی یه‌كلاییده‌كاته‌وه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتون، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی نیشته‌جێی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ژنه‌كه‌ی تێدایه، واژۆیان كۆكردۆته‌وه بۆ ده‌ركردنیان له‌و سنوره‌دا، هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه خانویان وه‌ك هاوكاری پێدراوه تا تێیدا بژین.
دۆسیه‌ی ئه‌و ژنه له‌سه‌ر ئاستی كه‌ركوك و عیراق كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه، چه‌ندین لیژنه‌ی جیاوازی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێكهێنراون.
تۆمه‌تبارانی ئه‌و روداوه به‌پێی ماددەی ٣٩٣ ی سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌یاندا ده‌كرێت.
بەپێی ئەو ماددەیە بکەرانی ئەو روداوە، سزادەدرێن بەزیندانیکردنی هەتاهەتایی. یان لەسێدارەدان ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر یان راسپێدراوبێت بە ئەرکی گشتی.
ماددەکە تایبەتە بە دەستدرێژی سێکسیی و لە بڕگەیەکی تردا جەختکراوەتەوە کە سزاکەی قورس دەبێت، ئەگەر بکەران لە دووکەس و زیاتربن. بەهۆی ئەوەی ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی کەسی دەستدرێژی کراو نەتوانێت بەرگری لەخۆی بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی (کەرکوک ناو)، یەکێک لەو دوو کەسە پێشتر لە ریزەکانی سوپای عیراق فەسڵکراوە. دواتر جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ سلکی ئەمنیی و بۆتە پۆلیس. ئەوەش بەپشتبەستن بە لێخۆشبونی گشتی حکومەتی عیراق.