كاره‌بای نیشتمانی له شنگال، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه بۆ شه‌ش كاتژمێر كه‌مبۆته‌وه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا، به‌هۆی كرده‌وه‌كانی داعش و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
ناوچه‌كانی قه‌زای شنگال، پێشتر نزیكه‌ی 18 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی‌یان هه‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا بۆ شه‌ش كاتژمێر كه‌مبۆته‌وه و واده‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش نادیاره.
"هه‌فته‌یه كاره‌با زۆر خراپه، ناگاته شه‌ش كاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تای مانگی ئایار 18 كاتژمێر كاره‌بامان هه‌بوو" ناسر جوندی ره‌شۆ وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌موو ساڵێك ئه‌م كێشه‌یه به پاساوی كرده‌وه‌كانی داعش و به‌رزی پله‌كانی گه‌رما دوباره ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها وتی باری دارایی خه‌ڵك خراپه، ناتوانن به كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆشاییه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و ئهمپێرهكان زیادبكه‌ن، كه مانگانه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات، بۆیه ته‌نیا چاوه‌ڕێی ده‌ستی حكومه‌تن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.
خه‌ڵك باری داراییان خراپه و ناتوانن ئه‌مپێره‌كانی كاره‌بای مۆلدهی ئه‌هلی زیادبكه‌ن
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا چه‌ندین روداوی هێرشكردنه سه‌ر تاوه‌ره‌كانی كاره‌با و ته‌قاندنه‌وه‌یان له ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق تۆماركراون كه به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندنی وزه هه‌بووه.
خودێدا چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبونه‌ته‌وه، ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا له شنگال نییه، به‌ڵكو له ته‌واوی نه‌ینه‌وا هه‌یه".
ئه‌و لێپرسراوه ده‌ڵێت هۆكاره‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با كرده‌وه‌كانی داعشه له كه‌ركوك، كه كیشه‌یان بۆ وێستگه‌ی تازه دروستكردووه و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌یان ته‌قاندۆته‌وه، به‌وه‌ش كاره‌بای نه‌ینه‌وا كه‌مبۆته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شنگالیش هه‌بووه.
هۆكارێكی تر كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێدانی وزه‌ی كاره‌با به نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه.
خودێدا دڵنیایی به هاوڵاتیان دا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشهكهدان، تا كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زیاتر بكه‌ن.
جگه له نه‌ینه‌وا، له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ساڵانه به تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا قه‌یرانی كاره‌بای نیشتمانی سه‌رهه‌ڵده‌دات.