ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، فه‌رمانی بانگهێشتكردن بۆ نه‌وفڵ عاكوب، پارێزگاری پێشتری نه‌ینه‌وا و لیژنه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون ده‌رده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه، به تۆمه‌تی پێشێلكاری له ئه‌ركه‌كانیاندا.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌زاهه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 13ی تهمموز بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای نه‌ینه‌وا تایبه‌ت به دۆسیه‌كانی نه‌زاهه، فه‌رمانی بانگهێشتكردن ده‌ركراوه بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێشوتری دابه‌شكردنی زه‌وی.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوو؛ تۆمه‌تباره‌كان له تیروپشكی پێدانی زه‌وی نیشته‌جێبوندا ناوی كه‌سێكیان سڕیوه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ردا ناوی لێپرسراوی موڵكه‌كانی شاره‌وانی موسڵیان له جێی داناوه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌ڵێت به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و دۆسیه‌یه‌دا گه‌یشتون به هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران (نه‌وفڵ عاكوب) پارێزگاری پێشتر، ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشتری شاره‌وانی نه‌ینه‌وا.
فه‌رمانی بانگهێشتی لێپرسراوانی پێشتری نه‌ینه‌وا به‌پێی مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عیراقییه.
به‌پێی ئه‌و ماددەیهی یاسای سزادانی عیراقی، هەر فەرمانبەرێك یان هەر راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندی ئەو شوێنە بگەیەنێت كە كاری تیا دەكات ئەوە سزادەدرێت بە ماوەیەك لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.
نه‌وفڵ عاكوب، له ئاداری 2019دا به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له پۆسته‌كانی دورخرایه‌وه، دوای نقومبونی به‌له‌مێك له پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری ناوشاری موسڵ، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 200 هاوڵاتی خنكان.
پێشتریش دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له نه‌وفڵ عاكوب ده‌ركرد، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.