محه‌مه‌د كه‌ریم جه‌باری، ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌هۆی شكاندنی ئامێرێكی پزیشكی به قه‌ره‌وێڵه‌ی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه كرابوو، به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه تا به‌شداری به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی بكات.
هاوسه‌ری محه‌مه‌د دوای توشبونی به كۆرۆنا ئێواره‌ی دوشه‌ممه 13ی تهمموز له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك گیانیله‌ده‌ستدا.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی؛ محه‌مه‌د كه‌ریم كه‌له‌پچه خراوه‌ته ده‌ستی و به‌ستراوه به قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كه‌وه له نه‌خۆشخانه، كه ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر دانراوه.
ئه‌حمه‌د كه‌ریم، برای محه‌مه‌د به (كه‌ركوك ناو)ی وت "براكه‌م له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكدا بۆته ده‌مه‌قاڵی و كاتێك بۆكسی وه‌شاندووه به‌ر ئامێره‌كه كه‌وتووه و شكاوه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئه‌و ئامێره بۆ هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده و سكاڵای دژی ئه‌و هاوڵاتییه تۆمارده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د وتی له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ بنكه‌ی پۆلیس به شه‌ق كێشاویانه به‌ده‌میدا
محەمەد كەریم فەقێ جەباری (43 ساڵ)، مامۆستایە و هاوسه‌ره‌كه‌ی مونا ئیسماعیل (44 ساڵ)، فەرمانبەری كۆمپانیای گازی باكوره، دوو منداڵیان هەیە بە ناوه‌كانی یوسف (12 ساڵ) و ئالان (10 ساڵ).
هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د زیاتر له هه‌فته‌یه توشی كۆرۆنا بووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك كراوه به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه.
"محه‌مه‌د (یه‌كشه‌ممه 12ی تهمموز) پێنج هه‌زار دیناری به كارمه‌ندێك داوه وه‌ك به‌خشیش تا بوتڵێك ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یدا بكات، به‌ڵام دوای به‌ستنی ئۆكسجینه‌كه، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه ویستویانه لێی بكه‌نه‌وه و ئۆكسجینه‌كه بده‌ن به نه‌خۆشێكی تر، له‌وكاته‌دا دهمهقاڵییهكه دروستبووه".
ئه‌حمه‌دی برای محه‌مه‌د وتی "ئه‌و نۆ رۆژ له نه‌خۆشخانه بوو، به‌رده‌وامی خزمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد كه نه‌یده‌توانی بجوڵێت، ئیتر ئه‌گه‌ر شاخیش بێت له‌روی ده‌رونییه‌وه هه‌ر ده‌ڕوخێت".
"محه‌مه‌د برام وتی ئه‌وه‌نده ئاگاداربوم دوای روداوه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا بوم، پۆلیسێك به شه‌ق له‌ناو ده‌ممی ده‌دا، كاتێك ده‌یانبردم بۆ بنكه".
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی؛ بنكه‌ی پۆلیس ئاگادارده‌كاته‌وه كه محه‌مه‌دیش هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
"من چومه لای به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه و وتم بارودۆخی براژنم زۆر خراپه، تكایه با براكه‌م خۆی خزمه‌تی بكات، ئێمه ئامێره شكاوه‌كه چاك ده‌كه‌ینه‌وه یان ئامێرێكی نوێ ده‌كڕین" به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د دواتر براكه‌ی هێنراوه‌ته لای هاوسه‌ری.
ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانیله‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه بوو، محه‌مه‌د به قه‌ره‌وێڵه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه بوو.
"زۆر تكامان له ئه‌فسه‌ری ئه‌منی نه‌خۆشخانه كرد كهلهپچهكه بكاته‌وه تا ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێده‌كات، به‌ڵام رازی نه‌بوو".
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، به ده‌ستپێشخه‌ری لیوا عه‌لی موته‌شه‌ر، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی، محه‌مه‌د كه‌ریم جه‌باری شه‌وی رابردو به كه‌فاله‌ت ئازادكرا تا به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
هاوسه‌ری محه‌مه‌د جه‌باری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی تهمموز له گۆڕستانی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركوك به‌خاكده‌سپێرێت.
ئه‌حمه‌دی برای وتی "محه‌مه‌د شایه‌نی سزایه به‌ڵام پێویسته باری ده‌رونی و تهندرویستیشی له‌به‌رچاو بگیرێت".
لێپرسراوانی نه‌خۆشخانه قه‌ره‌بوی ئامێره شكاوه‌كه‌یان له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د به نزیكه‌ی 60 هه‌زار دۆلار خه‌مڵاندووه له‌كاتێكدا پرسیاریان كردووه نرخی ئامێره‌كه له‌نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت هه‌زار دۆلاردایه.
به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دادگا محه‌مه‌د به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه
ته‌ندروستی كه‌ركوك له دوه‌م راگه‌یه‌ندراویدا ده‌رباره‌ی ئه‌و روداوه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 13ی تهمموز بڵاویكرده‌وه، "محه‌مه‌د جه‌باری بەهۆی ئه‌و فشاره دەرونییەی بەسەریدا هاتبوو ئامێری هەناسەدانی شكاند، لە كاتێكدا ئەو ئامێره كه‌مه و زۆر پێویستمان پێیه‌تی".
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی ده‌ڵێت لەسەر داواكاری كەسانی خێرخواز، ئەندامانی لیژنەی شانه‌ی قه‌یران و بەرێككهوتن له‌گەڵ دادگای كەركوك بڕیاریاندا بە ئازادكردنی محه‌مه‌د جه‌باری به كەفالەت.
توشبوانی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه و له هه‌فته‌كانی رابردودا ته‌ندروستی كه‌ركوك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه ته‌رخانكرد.
كۆی ژماره‌ی توشبوان له كه‌ركوك گه‌یشتۆته دوو هه‌زار و 422 كه‌س، له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 92 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، هه‌زار و 203 توشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 127 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.