هەمویان لە داقوقن، ئارامی نەبێت

وێنەی چەند سەركردەیەكی سەربازیی و حزبی لە قەزای داقوق فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو

داقوق بە وێنەی سەركردە سەربازیی و حزبییەكان دادەپۆشرێت، لەكاتێكدا قەزاكە لە دوو مانگی رابردودا بە دۆخێكی ئەمنی خراپدا گوزەر دەكات و تەنیا لە ئەمساڵدا دەیان كەس بە روداوی توندوتیژیی كوژراون.

هەفتەی رابردوو لە داقوق، پەردە لەسەر وێنەی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی لادرا، لەژێر وێنەكەدا نوسراوە "داقوق بەخێرهاتنتان دەكات"، ئەوەش لەپاڵ بونی وێنەكانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، هادی عامری، ئەمینداری رێكخراوی بەدر، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان، عەلی خامنەئی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

wene1 (5)
وێنەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشوی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فۆتۆ: كەركوك

هەروەها وێنەكانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشوی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، كە لە سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێکی ئەمریکادا لە بەغدا کوژران لەو قەزایە هەڵدراون.

لویس شێخ فەندی، قایمقامی قەزای داقوق بەوەکالەت بە (کەرکوک ناو)ی وت "وەکو ئیداری داقوق بەھیچ شێوەیەک ئاگامان لە دانانی وێنەی ئەو سەركردانە نییە و بەهیچ شێوەیەكیش پرسمان پێنەكراوە".

arshad-2
داقوق/6ی ئابی 2020/  دانانی وێنەی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی

لێپرسراوی نوسینگەی داقوقی بەرەی تورکمانی، لەبارەی دانانی وێنەی ئەرشەد ساڵحییەوە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دەڵێت "دانانی وێنەی ساڵحی لە دەروازەی داقوق وەک وەفایەکە بەرامبەر ئەو خەباتەی لە پێناوی گەلەکەیی و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکوک دەیکات".

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT