هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا گه‌یشتۆته زیاتر له سێ ملیۆن و 133 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له 125 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ئه‌یلولی 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 78 ملیۆن و 388 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی سێ ملیار و 167 ملیۆن و 434 هه‌زار دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 133 هه‌زار و 834 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 104 هه‌زار به‌رمیل.
هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه و به تانكه‌ر، له مانگی رابردودا 254 هه‌زار و 785 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه.
نه‌وتی خاوی عیراق له مانگی ئه‌یلولدا هه‌ر به‌رمیلێكی به 40.407 دۆلار فرۆشراوه، به‌وه‌ش داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كاته زیاتر له 125 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه مانگی ئابى ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك دوو ملیۆن و 989 هه‌زار به‌رمیل بوو، به داهاتی نزیكه‌ی 130 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.