هاوڵاتیانی كریستیانی تلسقۆف، نیوه‌یان له ئاواره‌یی و په‌ناهه‌نده‌ییدا ده‌ژین، سه‌رباری تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یاندا له‌ژێر ده‌ستی داعش.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی (كه‌ركوك ناو) له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازی ناو تلسقۆفه‌وه ده‌ستی كه‌وتون، له كۆی نزیكه‌ی 10 هه‌زار دانیشتوی ناوچه‌كه، كه‌متر له پێنج هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
"پێش داعش زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س بوین، به‌ڵام ئێستا چوار هه‌زار و 500 كه‌س ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیتر ئاواره‌بون و زۆرینه‌شیان چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات" به‌وته‌ی سالار سلێمان بوداغ، لێپرسراوی كه‌نیسه‌ی ماركوركیس له تلسقۆف.
ئه‌وانه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زۆرینه‌یان چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات
تلسقۆف سه‌ر به ناحیه‌ی ئه‌لقوشه له قه‌زای تلكێفی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، به دوری 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری موسڵ و له ناوه‌ڕاستی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و بۆ دوو ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه‌دا مایه‌وه.
ئه‌وكات داعش زیانی زۆری به خانوو، كڵێسا و شوێنه گشتییه‌كان گه‌یاند.
سالار ده‌ڵێت زۆربه‌ی خانوه‌كان، كه 950 خان‌و بون نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو باشن، "له‌ری ئه‌منیشه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، بۆیه ئه‌و ئاوارانه‌ی تائێستا ماونه‌ته‌وه خۆیان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان هه‌زار خانه‌واده‌ی كریستیان هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، جگه له‌وه‌ی هه‌زاران خێزانی تر – ته‌نیا له نه‌ینه‌وا زیاتر له 24 هه‌زار خێزان- به‌ره‌و وڵاتانی تر كۆچیانكردووه.
له كۆی زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 7یان كریستیانن.
ناجی هورمزبوترس، موختارى تلسقوف به (كه‌ركوك ناو )ی وت "به‌ر له داعش هه‌زار و 468 خێزان له ناوچه‌كه‌دا بون به‌ڵام ئێستا 486 خێزانی تێدایه، به‌پێی ژماره‌ی تاك رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه نزیكه‌ی سه‌دا 50ـیه".
به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه 17 خان‌و به ته‌واوی سوتان و 28 خانوی دیكه‌ش خاپور كران.
به‌وته‌ی ناجی به‌شێك له خانوه‌كان كه زیانی زۆر نه‌بووه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و داواكارن له حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان ده‌ستی هاوكاریی بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خانوه‌كان تا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014دا كاتێك موسڵی كۆنتڕۆڵكرد، سێ بژارده‌ی خستە بەردەم کریستیانەکان؛ ئەوانیش ئیسلامبون، پێدانی جزیە یان بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان، بۆیە زۆرینه به ناچاری ئاواره‌بون.
"ئه‌وانه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ترسن جارێكی‌تر توشی هێرش و كوشتن ببنه‌وه، به‌ڵام به گشتی زۆر كێشه نه‌ماون، به تایبه‌ت له خزمه‌تگوزاری وه‌ك كاره‌با و ئاو" موختاری تلسقۆف وای وت.
به‌شێك له كریستیانه‌كانی ناوچه‌كانی تر له تلسقۆف ده‌ژین
تلسقۆف ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق، له‌روی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی و دۆسیه‌ی ئه‌منی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ره‌شا وه‌دیع، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكاران له تلسقوف به ( كه‌ركوك ناو )ی وت "زیاتر له سه‌دا 50ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌شێك له كریستیانی ناوچه‌كانی دیكه‌ش له تلسقۆف ده‌ژین، به‌هۆی نه‌بونی سه‌قامگیری و مه‌ترسی ئاواره‌بونه‌وه له زێدی خۆیاندا".
ئه‌و ده‌ڵێت "ناوچه‌كه زۆر ئارامه و كێشه‌ی ئه‌منی نییه"، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه كه چۆن ئه‌و و خه‌ڵكی دیكه بێ گرفت ده‌چنه‌وه سه‌ركار و ژیانێكی ئاساییان ده‌ستپێكردۆته‌وه.