هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوی خاپوركراو ده‌توانن تا 40 ملیۆن دینار قه‌رز وه‌ربگرن و له‌ماوه‌ی 15 ساڵدا پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێكاره‌كانی سندوقی نیشته‌جێكردن.
سه‌بری محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه له عیراق مه‌رجه‌كانی پێدانی قه‌رز بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی خانوه‌كانیان به ته‌واوی خاپور بون، ده‌توانن له‌رێی لقی سندوقه‌كه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیاندا مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رز بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه قه‌رزه‌كه ته‌واوی ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌گرێته‌وه ته‌مه‌نیان له نێوان 22 تا 65 ساڵیدایه؛ دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه ده‌توانن له‌ماوه‌ی 15 ساڵدا به‌شێوه‌ی قیست بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام تێچوی كاروباره ئیدارییه‌كان به‌رێژه‌ی له سه‌دا 5 و بۆ یه‌كجار له هاوڵاتییه‌كه وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی نیشته‌جێكردن به‌رزترین بڕی پاره‌ی قه‌رز ده‌گاته 40 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانوانه‌ی له ناوه‌ندی پارێزگاكاندان له‌گه‌ڵ 35 ملیۆن دینار بۆ قه‌زا و ناحیه‌كان.
به‌وته‌ی سه‌بری محه‌مه‌د؛ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خانوه‌كه‌ی نیمچه روخاو بێت سه‌ره‌تا سه‌دا 30ی قه‌رزه‌كه‌ی پێده‌درێت و دواتر به‌پێی قۆناغه‌كانی بنیاتنان پاره‌كه‌ی دیكه وه‌رده‌گرێت.
بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته خاوه‌نی ماڵ؛ نوسراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به روخانی خانوه‌كه‌یی و مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوه‌كه‌ی هه‌بێت كه پێش ساڵی 2014 ده‌رچوبێت.
ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه خانوه‌كانیان زیانی به‌ركه‌وتووه و ته‌نیا پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه، ته‌نیا سه‌دا 30ی قه‌رزه‌كه‌یان پێده‌درێت.
محه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی داوای قه‌رز ده‌كات، به‌ڵێننامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت له هیچ لایه‌نێكی دیكه‌وه قه‌رزی وه‌رنه‌گرتبێت، فه‌رمانبه‌رێكی مه‌ده‌نی یان مولازمێكی دوه‌م یاخود مفه‌وه‌زێك له سلكی سه‌ربازی ببێته كه‌فیلی، به مه‌رجێك نیوه‌ی موچه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی به‌قه‌ت قیستی مانگانه‌ی قه‌رزه‌كه بێت.
چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق، بۆ سێ ساڵ له شه‌ڕ و ئاڵۆزیدا بوون، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه زیانی زۆر به‌ر ژێرخانی گشتی و تایبه‌تیان كه‌وت، به تایبه‌ت له نه‌ینه‌وا هه‌زاران خانوو خاپور بون.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له كارئاسانییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه سودمه‌نبن تا خانوه‌كانیان بنیاتبنێنه‌وه.
جبوری رونیكرده‌وه پێویسته خه‌ڵك له‌و قه‌رزه كه سوی له‌سه‌ر نییه سودمه‌ند بن، كه بودجه‌كه‌ی ده‌گاته 31 ملیار دینار و بۆ هه‌ر خانویه‌كی ناو موسڵ پێدانی قه‌رز ده‌گاته 40 ملیۆن دینار، به‌و كه‌سانه‌شی خانوه‌كانیان له شاری كۆنه و روبه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا 70 مه‌تری چوارگۆشه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌توانن 30 ملیۆن دینار قه‌رز وه‌ربگرن و به 15 ساڵ بیده‌نه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، رێژه‌ی وێرانكاری له شاری كۆنی به‌ری راستی موسڵ گه‌یشتۆته سه‌دا 90، له‌وانه وێرانبونی هه‌زاران خانوو، فه‌رمانگه‌ی حكومی و كه‌رته‌كانی تری خزمه‌تگوزاری.