وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕ؛ هێشتا دیمه‌نێكی زاڵه له مه‌زارگه ئاینییه‌كانی موسڵمانی شیعه‌دا له پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌رباری تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام – داعش".
له 10 مه‌زارگه‌ی سه‌ره‌كی كه داعش خاپوری كردون، تائێستا ته‌نیا یه‌كێكیان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، واته له سه‌دا 90ی مه‌زارگه‌كان شه‌ش ساڵه به وێرانكراویی ماونه‌ته‌وه.
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014دا هێرشی به‌رفراوانی كرده سه‌ر نه‌ینه‌وا، ئه‌وكات ده‌ستیگرت به‌سه‌ر قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر (خۆرئاوای نه‌ینه‌وا)ـی زۆرینه توركمانی شیعه، ناوچه‌كانی دیكه‌ی شه‌به‌كی شیعه له ناحیه‌كانی به‌رتڵه و باشیك (باكوری خۆرهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا).
زیاره‌تكاران چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كانن
"راهاتبوم هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی ئیمام سه‌عد بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستم له شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و شوێنه دا و بون به به‌شێك له ژیانم، بۆیه هیوادارم ئه‌و رۆژانه بگه‌ڕێنه‌وه كه مه‌زارگه‌كه پڕبون له زیاره‌تكارانی ناوچه جیاوازه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و نه‌ینه‌وا" گوڵشان عه‌لی (57 ساڵ) وای وت، كاتێك بۆ مه‌زارگه‌یه‌كی روخاوی ته‌له‌عفه‌ر ده‌گریا.
ئه‌و به سه‌رسوڕمانه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له راده‌ی ئه‌و رقه تێناگه‌م كه له‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه و وایانلێده‌كات شوێنێك بته‌قێننه‌وه كه ته‌نیا گۆڕی پیاوێكی باشی تێدایه و پانتاییه‌كی فراوانی له‌نێو خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی موسڵماناندا هه‌یه".
له راده‌ی ئه‌و رقه تێناگه‌م كه له‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه و وایانلێده‌كات شوێنێك بته‌قێننه‌وه كه ته‌نیا گۆڕی پیاوێكی باشی تێدایه
ئیمام سه‌عد كوڕی عه‌قیل، بنه‌چه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر په‌یامبه‌ری ئیسلام و مه‌زارگه‌كه‌ی ساڵی 1142 له ناوه‌ڕاستی ته‌له‌عفه‌ر بنیاتنراوه.
رێكخراوی داعش، دوای گرتنه‌ده‌ستی حوكم له ته‌له‌عفه‌ر، زۆرینه‌ی مزگه‌وت، حوسێنییه و مه‌زارگه شیعییه‌كانی ته‌قانده‌وه، جگه له خاپوركردنی شوێنی هاوشێوه له گونده توركمانییه‌كانی نزیكی قه‌زاكه.
داعش 56 شوێنی ئایینی له ته‌له‌عفه‌ر خاپوركردووه
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌قفی شیعی بۆ (كه‌ركوك ناو)؛ داعش 56 شوێنی ئایینی له ته‌له‌عفه‌ر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خاپور كردووه، له نێویاندا 26 مزگه‌وت، 26 حوسێنییه و حه‌وت مه‌زارگه، كه 32 مزگه‌وت و حوسێنییه و حه‌وت مه‌زارگه‌كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ندی قه‌زاكه‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر شوێنه ئایینییه‌كان كه‌وتون، به سه‌دا 100 ده‌خه‌مڵێنرێن، به‌وپێیه‌ی داعش له ته‌قاندنه‌وه‌یاندا بڕێكی زۆر ته‌قینه‌وه‌ی به‌كارهێناوه، ئه‌وه‌ش له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه رێكخراوه‌كه ئه‌وكات له پێگه‌كانی خۆیدا بڵاوی ده‌كرده‌وه.
داعش ئه‌وكاته‌ی له نه‌ینه‌وا بوو، وێنه و ڤیدیۆی كرده‌وه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه، له نێویاندا ته‌قاندنه‌وه یان روخاندنی مه‌زارگه و حوسێنییه‌كان به شۆفڵ و حه‌فاره.
مه‌زارگه‌كان له چاوه‌ڕوانی نۆژه‌كردنه‌وه‌دا
عه‌تبه‌ی حوسێنییه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا 5ی تشرینی دوه‌می 2020 پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی راگه‌یاند بۆ تاوتوێی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه، مه‌رقه‌د، حوسێنییه و مزگه‌وته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به تایبه‌ت له ته‌له‌عفه‌ر.
ئه‌و پرۆسه‌یه بڕیاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداریه‌تی گشتی مه‌زارگه شیعییه‌كاندا ئاماده‌كاری بۆ بكرێت.
هاوڵاتیانی ته‌له‌عفه‌ر، نیگه‌رانن له حكومه‌ت، به‌وپێیه‌ی هیچ رۆڵێكی نییه له دوباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و حوسێنییه و مه‌زارگه خاپوركراوه‌كاندا، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنانه له دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه.
حه‌سه‌ن سالم (38 ساڵ) وتی "باشتربوو بۆ حكومه‌ت له‌كاتێكدا هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كگرتویی نیشتمانی و دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ ته‌له‌عفه‌ر ده‌دات، ده‌ستپێشخه‌ری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه و مزگه‌وته روخاوه‌كانیش بكات".
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت هێشتا شوێنه ئاینییه‌كان وه‌ك كاتی شه‌ڕه‌كه، له‌نێو داروپه‌ردوی روخاو و وێرانكارییدا ماونه‌ته‌وه.
باشتربوو حكومه‌ت ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌زارگه و مزگه‌وتانه‌ی داعش خاپوری كردن
"ته‌نیا یه‌ك مه‌زارگه، ئه‌ویش مه‌زارگه‌ی خدر ئیلیاس (4كم باشوری ته‌له‌عفه‌ر)ـه كه بنیاتنراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند و بێ به‌شداری حكومه‌ت، سێ مزگه‌وت و مه‌زارگه‌ی دیكه‌ش به هه‌وڵی تایبه‌تی له‌قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دان، له‌وانه مه‌زارگه‌كانی ئه‌رمامۆت و سه‌ید ئه‌حمه‌د و ئیبراهیم كوڕی ئه‌دهه‌م.." به‌وته‌ی حه‌سه‌ن بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌رماموت یان ئه‌رمه‌حمود، به‌لای خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ره‌وه یه‌كێك بووه له پیاوه باشه‌كان و وه‌ك له ده‌رگای مه‌رقه‌ده‌كه‌یدا نوسراوه، له ساڵی 1905دا كۆچی دواییكردووه.
مه‌زارگه‌كانی شه‌به‌ك له بارودۆخێكی باشتردا نین
ئه‌و مه‌زارگه ئایینییانه‌ی داعش له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبونی شه‌به‌ك خاپوری كردن، له بارودۆخێكی باشتردا نین به‌راورد به مه‌زارگه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، به‌وپێیه‌ی هێشتا سێ مه‌زارگه‌یان هه‌روه‌ك خۆی به وێرانكراویی ماونه‌ته‌وه.
عه‌لی قاسم، چالاكوانی شه‌به‌ك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داعش له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای گه‌یشتنی به ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ده‌ستیكرد به ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌رقه‌د و مه‌زارگه‌كانی شیعه‌ی شه‌به‌ك".
له‌وكاته‌وه‌ی داعش مه‌زارگه‌كانی ته‌قاندۆته‌وه، له حوزه‌یرانی 2014ـه‌وه تائێستا، سه‌رباری تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌ش، هێشتا مه‌زارگه خاپوركراوه‌كان وه‌ك خۆیانن و نۆژه‌ننه‌كراوه‌ته‌وه، به‌وته‌ی عه‌لی قاسم.
ئه‌و چالاكوانه ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان به وێرانكراویی گرفتی بۆ خه‌ڵكی ده‌شتی نه‌ینه‌وا دروستكردووه و ناتوانن زیاره‌ت و رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
"سه‌رباری ئازادكردنی پارێزگاكه له 2017ـه‌وه، هێشتا پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی مه‌زارگه وێرانبوه‌كانی شه‌ڕی داعش له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادایه، هه‌رچه‌نده ده‌بوو ئێستا نۆژه‌نكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌یان ته‌واوببوایه" عه‌لی قاسم واده‌ڵێت.
عیماد قوسه‌ی عه‌باس، چالاكوانی مه‌ده‌نی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتێك ئاواره‌بوم، زۆر نیگه‌ران بوم به بینینی ڤیدیۆیه‌ك كه داعش بڵاویكرده‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت مه‌رقه‌دی ئیمام زه‌ینلعابدین له گوندی عه‌لی ره‌شی شه‌به‌كی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌رتڵه ده‌ته‌قێننه‌وه".
له ئاواره‌ییدا به بینینی ڤیدیۆیه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی ئیمام زه‌ینلعابدین زۆر نیگه‌ران بوم
سێ مه‌زارگه‌ی شه‌به‌ك وێرانكراون
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌قفی شیعی كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت؛ سێ مه‌زارگه له ناوچه‌كانی شه‌به‌ك نشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ته‌واوی خاپور بون، یه‌كه‌میان مه‌رقه‌دی ئیمام ره‌زای كوڕی مو‌سا كازم، كه یه‌كێكه له شوێنه پیرۆزه‌كانی شه‌به‌ك و ده‌كه‌وێتی ناحیه‌ی باشیك.
ئه‌و مه‌زارگه‌یه هاوڵاتیانی شه‌به‌ك له 10ی موحه‌ره‌م و رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك مه‌ولود و بۆنه‌كانی له‌دایكبونی ئیمامه‌كانی ئه‌هلی به‌یتدا سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
مه‌زارگه‌ی دوه‌م؛ مه‌رقه‌دی ئیمام زه‌نلعابدین-ـه، له گوندی عه‌لی ره‌ش له ناحیه‌ی به‌رتڵه، له‌وێ، هاوڵاتیانی شه‌به‌ك ساڵانه رێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی عاشورا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
مه‌زارگه‌ی سێیه‌میش، مه‌رقه‌دی ئیمام عه‌باس_ـه و ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی شه‌لالات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌قفی شیعی ده‌ڵێت ئه‌و سێ مه‌زارگه‌یه سه‌ر به شه‌به‌كی شیعه‌ن له عیراق، له به‌غدا یان شنگال مه‌زارگه‌ی دیكه‌یان نییه، چونكه ئه‌وان له ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا نیشته‌جێن.
گوڵشان عه‌لی، ژنه توركمانه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر؛ خوازیاره وه‌ك رۆژانی رابردوی ژیانی و به‌ر له ده‌ركه‌وتنی داعش، له ساڵی داهاتوودا، بتوانێت مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن له مه‌زارگه‌ی ئیمام سه‌عد یادبكاته‌وه.
"په‌نامان برده مه‌رقه‌دی سه‌یده زه‌ینه‌ب له شنگال (55كم خۆرئاوای ته‌له‌عفه‌ر)، چونكه ئه‌و مه‌زارگه‌یانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كانمانی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین له‌ناوچون و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه..، چه‌ند دڵخۆش ده‌بین ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو هه‌مان مه‌راسیم و ڕێوڕه‌سمی ئایینی له مه‌زارگه‌ی ئیمام سه‌عد له ته‌له‌عفه‌ر بكه‌ینه‌وه" گوڵشان وای وت.