رێكخراوی وادی، بەهاوكاری هاوبەشەكانی له نێویاندا وێبسایتی (كهركوك ناو)، له سهرهتای بڵاوبونهوهی پهتای كۆرۆناوه ههڵمهتێكی هۆشیارییان دهستپێكردووه، به ئامانجی هاندانی هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی.
دهقی بهیاننامهی وادی لهسهر ههڵمهتهكه:
بابەتەكە بەهەند وەربگرە و ڕوبەڕوی كۆرۆنا بەرەوە
رێكخراوی وادی (WADI) بەهاوكاری هاوبەشەكانی كە بریتین لە (ADWI، KirkukNow، NWE،WOLA و Jinda ) هەڵمەتێكی لەمانگەكانی سەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكە دەستپێكردووە.
دیدی ئێمە بەشداریپێكردنی هاوبەشە پەیوەندیدارەكان بووە لە روبەڕوبونەوەی كۆڤید-19 لەڕێی هەڵگرتنی بەرپەرسیارێتی بەدەر لەكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئەركی ئێمە كۆنتڕۆڵكردنی پەتاكە بووە لەهەرێمی كوردستانی عیراق، بەئامانجی كەمكردنەوەی رێژەی توشبوون و مردن لەڕێی پابەندبوون بەرێنماییەكانی دەسەڵاتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكانی كەرتی تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە وشیاركردنەوەی هاوڵاتیاندا.
لەو بڕوایەداین دەكرێت ئەم پەتایە كۆنتڕۆڵبكرێت و ژیانی ئاسایی بگەڕێنرێتەوە، ئەگەر هەمووان هەستیان بە بەرپرسیارێتی كرد سەبارەت بە بەكارهێنانی ماسك، دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، دووركەوتنەوە لە تێكەڵبون و قەرەباڵغی، دەستشتن بە بەردەوامی،... هتد.
تۆش بانگهێشتكراویت بۆ بەشداریكردن لەم هەڵمەتە، هەركەسە و بەپێی توانای خۆی.
پێكەوە لە كۆرۆنا دەبەینەوە