هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا گه‌یشتۆته زیاتر له سێ ملیۆن و 71 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، نزیكه‌ی 195 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ئاداری 2021 گه‌یشتۆته 91 ملیۆن و 311 هه‌زار و 929 به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی پێنج ملیار و 782 هه‌زار و 711 دۆلار.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 71 هه‌زار و 745 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا.
نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به 63.421 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و داهاته‌كه‌ی ده‌كاته 194 ملیۆن و 812 هه‌زار و 869 دۆلار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه مانگی شوباتی 2021 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك سێ ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل بوو به داهاتی زیاتر له 212 ملیۆن، له مانگی كانونی دوه‌میی ئه‌مساڵیشدا سێ ملیۆن و 52 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كرا و داهاته‌كه‌ی گه‌یشته زیاتر له 162 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.