پشتڕاستكردنەوە دەربارەی وەرگرتنی ڤاكسین
ڤاكسینی كۆڤید-١٩ كارناكاتە سەر بیناییت و كوێرت ناكات  

شێخان/ 2022/ هاوڵاتییەكی ئاوارەی ئێزیدی لە بنكەیەكی تەندروستی ناحیەی باعەدرێ ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرێت فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو - ئینتەرنیوز

دەرمان و چارەسەر

"لەوانەیە ڤاكسین كاربكاتە سەر بیناییت و كوێرت بكات."

ئەو پۆستە بەزمانی كوردی لە فەیسبوك، ئینستاگرام و تیك توك بڵاوكراوەتەوە -زیاتر لە ٢٠ هەزار جار بینراوە، ٥٠ جار هاوبەشی (شێر) كراوە و ٢٠٠ كۆمێنتی بۆ هاتووە-.

 

دڵنیابوونەوە لە فاكتەكان

لەمانگی شوباتدا، دەنگۆی ئەوە لە چەندین پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و دەزگای راگەیاندندا بڵاوبۆوە كە ئافرەتێكی بەتەمەن لە ناوچەیەكی نزیك دهۆك دوو هەفتە دوای وەرگرتنی پێکووتەی كۆڤید-١٩ بینایی لەدەستداوە. لەكاتێكدا لە دەستپێكی پرۆسەی كوتانەوە، هیچ حاڵەتێكی تری لەدەستدانی بینایی دوای وەرگرتنی پێکووتە روینەداوە، نە لەعیراق و نە لەهیچ شوێنێكی تری جیهاندا.

د. رەهێڵ فەرەیدون، جێگری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی "هیچ پەیوەندییەك لە نێوان لەدەستدانی بینایی و ڤاكسینی كۆڤید-١٩دا نییە".

هیچ پەیوەندییەك لە نێوان كوتان و لەدەستدانی توانای بینینی ئەو ژنەدا نییە، كە بەهۆی حاڵەتێكی تەندروستی جیاوازەوە رویداوە، چاوەڕواندەكرێت خەڵك دووچاری كێشەی تەندروستی ئاسایی نا پەیوەندیدار ببن و لەوانەیە بە هەڵە گرێ بدرێن بە وەرگرتنی پێکووتەکەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو حاڵەتەی لە هەرێمی كوردستانی عیراق روویدا ئاماژە بە بوونی هیچ پەیوەندییەك ناكات لەنێوان ئەو حاڵەتە و پێکووتەكەدا، بەڵكو لەراستیدا شتەكە رێكەوت بووە.

لە دەستپێكی پرۆسەی كوتانەوە، هیچ حاڵەتێكی لەدەستدانی بینایی دوای وەرگرتنی پێکووتە روینەداوە، نە لەعیراق و نە لەهیچ شوێنێكی تری جیهاندا

بەپێی ناوەندەكانی كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستنی لە نەخۆشی (CDC)ـی ئەمریكی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، زۆرینەی كاریگەرییە لاوەكییەكانی ڤاكسینەكە سوكن و نیشانەی ئاسایین، لەسەر ئەوەی جەستەت توانای خۆپارێزی دروستدەكات، كاریگەرییە لاوەكییەكانیش نیشانەی پەیوەندیدار بە چاو و بینایی لەخۆ ناگرن.

هیچ كەیسێك بە ڕەسمی تۆمار نەكراوە بۆ كەسانێك دوای وەرگرتنی ڤاكسین بیناییان لەدەستدابێت یان كاریگەری لەسەر توانای بینینیان دروستبووبێت.

 

راسپاردەكان

بۆ كارمەندانی بواری بڵاوكردنەوەی وشیاری تەندروستی و كۆمەڵگەكان؛

ڤاكسینی كۆڤید-١٩ باشترین رێگەیە بۆ ئەوە خۆمان و كەسوكارمان بپارێزین. بۆیە، ئاوارەكان و كۆمەڵگەی خانەخوێ دەتوانن ڤاگسین وەربگرن لەڕێی ئەم لینكەوە  (https://vac.health.digital.gov.krd/).

مەرجی دیاریكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە بۆ پێدانی ڤاكسین بە ئاوارەكان.

هەر كەسێك پرسیاری لادروست بووە لەبارەی ڤاكسینەكە و ئەگەری دروستبوونی كاریگەری لاوەكی، گرنگە زانیارییەكان لە سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە وەربگیرێت وەك كادیرە تەندروستییەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بنكە تەندروستییەكانی ناو كەمپەكان.

خۆت بەدوور بگرە لەسەرچاوەی باوەڕپێنەكراو و ئەكاونتی نافەرمی سۆشیال میدیا، چونكە لەوانەیە زانیاری ناڕاست و سەرلێشێوێنەر بڵاوبكەنەوە، لەبری ئەوە پەیوەندی بكە بە تیمە گەڕۆكەكانی كوتان كە زانیاری ورد لەسەر پرۆسەی كوتان فەراهەم دەكەن، ئەم تیمانە لە كەرەڤانی تایبەت و لە كلینیكە پزیشكییەكانی هەر كەمپێكدا بنكەیان هەیە.

internews 0

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT