ئەنجامی ئەو راپرسییە پشتی بەستووە بە 10 چاوپێكەوتن لەگەڵ رۆژنامەنوسان و ئاژانسە مرۆیی و تەندروستییەكاندا، كە تیایدا دەركەوتووە ئەو كەموكورتییەی هەیە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی زانیاری هەڵە، بەبێ ئەوەی پێداچونەوەیەکی گونجاویان بۆ بکرێت.
چاوپێكەوتنەكان لە كەركوك، بەغدا، سلێمانی، هەولێر و دهۆك بون و ئامانجیش لەو راپرسییە، دەستنیشانکردن و تێگەیشتنی باشترە لەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕوی ئاژانسە میدیایی و مرۆیی و تەندروستییەکان دەبنەوە کاتێک لەگەڵ یەکتریدا کاردەکەن، بە تایبەت لە پرسی پەتای كۆڤید-19.
(Rooted in Trust - لەمتمانەدا رەگی داكوتاوە)؛ پرۆژەیەكی (ئینتەرنیوز)-ـە كە (كەركوك ناو) یەكێكە لە هاوبەشەكانی، بەپاڵپشتی نوسینگەی كاروباری مرۆیی رێكخراوی (USAID) جێبەجێدەكرێت، بۆ بەرەنگاربونەوەی دەنگۆ و زانیاری ناڕاست دەربارەی ڤاكسینی كۆڤید-19 و كاردانەوەی تەندروستی بۆ پەتاكە لە نێو ئەو كۆمەڵگانەی دوچاری قەیرانی مرۆیی بوون.
بۆ خوێندنەوەی وردەكاری راپۆرتێك و ئەنجامەكانی ئەو راپرسییە كلیكی (ئـــێـــــرە) بكە