هێشتا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌نده‌لی له ناحیه‌وه بۆ قه‌زا نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، پرۆسه‌كه ته‌نیا له لیژنه‌ی یاسایی ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێناوه.
مه‌نده‌لی له ساڵی 1987و بە بڕیاری 459ی ئەنجومەنی باڵای سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی حزبی بەعس، له قه‌زاوه كرایه‌وه به ناحیه، دواتر به قه‌زای بهلهدروزهوه لكێنرا.
له 11ی نیسانی ئه‌مساڵ لیژنه‌ی یاسایی له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كدا ده‌نگی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری كۆتایی پێویستی به ده‌نگدانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (کەرکوک ناو)ی وت "به‌کۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەی یاسایی و له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كدا بڕیاردرا لەسەر هەڵوەشاندنەوهی بڕیاری 459 ئەنجومەنی باڵای سەرکردایەتی شۆڕش، کە تایبەت بوو بە نزمکردنی ئاستی ئیداریی قەزای مەندەلی بۆ ناحیە".
"له‌ئێستادا پڕۆژە یاساكه ئاماده‌یه، بەڵام هێشتا نەخراوەتەوە خشتەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان، بۆیە چاوەڕێین ئەو پڕۆژە یاسایە بخرێتە کارەکانی پەرلەمانی عیراق و گەشبینین بەوه‌ی دەنگی پێویست بهێنیت"، ئه‌ڵماس وایوت.
له‌ئێستادا پڕۆژە یاساكه ئاماده‌یه، بەڵام هێشتا نەخراوەتەوە خشتەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان
ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای سەرکردایەتی شۆڕش له هه‌شتاكانی رابردوو، به وته‌ی ئه‌ڵماس بۆ گۆڕینی دیموگرافی مەندەلی بووه.
مەندەلی یەکێکه لە ناوچەکانی جێناکۆک له پارێزگای دیالە بەدوری 93کم لە بەعقوبەی سەنتەری پارێزگاکەوە، دانیشتوانەکەى لە عەرەب، کورد و تورکمان پێکدێت.
ساڵی 1947 مەندەلی کرایە قەزا، بە یەکێک لە کۆنترین قەزاکانی عیراق دادەنرا تا له 1987 كرایه‌وه به ناحیه.
ئازاد شەفیق، سەرۆکی ئەنحومەنی ناحیەی مەندەلی بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئه‌و بڕیاره‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کارێکی باشە و پێشتر چەندین جار ئه‌و داواکارییه‌مان ئاراسته‌ی لانە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەڵام ئاستەنگ زۆر هەیە بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نده‌لی ببێته‌وه بۆ قه‌زا".
زاهد تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، پێیوایه ژێرخانی ئابوری مه‌نده‌لی به‌پێی پێویست نییه و ناوچه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراوه، بۆیه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بكرێته‌وه به قه‌زاش پێویستی به خزمه‌تگوزاریی و ئاوهڕلێدانهوهی زیاتر هه‌یه". ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی ته‌نیا ناوی قه‌زا بۆ مه‌نده‌لی به‌س نییه.
وتیشی كه له حاڵه‌تی سه‌رگرتنی ئه‌و هه‌وڵه، هه‌ندیك كێشه‌ی یاسایی روبه‌ڕوی ئیداره‌ی مه‌نده‌لی ده‌بێته‌وه، "ئایا چۆن دەکرێت ئەنجومەنی ناحیەی مه‌نده‌لی بگۆڕدرێت بۆ ئەنجومەنی قەزا؟ دانانی قایمقام چۆن ده‌كرێت! له‌كاتێكدا هێشتا ناکۆکی زۆر هەیە لەسەر پۆستەکانی مەندەلی وەکو ناحیە".
"به‌گشتی پێدەچێت ئەو بڕیارە بە ئاسانی جێبەجێنەکرێت، بەڵام ئێمە بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی بە قەزابونی مەندەلی دەکەین و یەکێکە لە ئامانجەکانمان کە خەڵکی مەندەلی خزمەتبکرێن، چونکە ناوچەیەکی زیانلێکەوتووە و دانیشتوانەکەی شایانی خزمەتکردنی زیاترن"، زاهید تاهیر.