كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك – جه‌یهان كۆتایی هاتووه و ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا پشكنینی كۆتایی بۆ بۆرییه‌كه كراوه.
تیمێكی هاوبه‌شی كۆمپانیای نه‌وتی باكور و کۆمپانیای پرۆژە نەوتییەکان، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 19ی ته‌مموز، ده‌ستیانكرد به پشكنین بۆ بۆرییه‌كه، له كه‌ركوكه‌وه تاوه‌كو ده‌شتی نه‌ینه‌وا، "دوای دوو رۆژ گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كاره‌كانی ته‌واوبون"، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوو سه‌رچاوه له كۆمپانیای نه‌وتی باكور.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان كه لێپرسراوێتی هه‌یه له كۆمپانیاكه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "عەلی وارد حه‌مود، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکان، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پشكنینه‌كه‌ی كردووه و ده‌ركه‌وتووه بۆرییه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت".
بۆری نه‌وتی كه‌ركوك – جه‌یهان، له ساڵی 2018دا كه‌وتۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق، له‌وكاته‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له گه‌روی هورمز راگیرا، به‌هۆی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژ به ئێران.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) وتی "عه‌لی وارد له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا وتویه‌تی ئێستا بۆرییه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه حكومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی نه‌وته بڕیاری خۆیان بده‌ن".
لیژنه‌كه سێشه‌ممه 21ی ته‌مموز، له‌گه‌ڵ خۆیاندا راپۆرتێكیان بۆ به‌غدا بردووه، له‌سه‌ر پرسی دۆخی بۆرییه‌كه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی ئه‌و هێڵه‌وه. عەلی وارد حمود له ئێستادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌غدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تری كۆمپانیای نه‌وتی باكور وتی "پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌و بۆرییه‌وه، پێویستی به ئاماده‌كاریی ئه‌منی و بڕیاری سیاسی هه‌یه... بۆرییه‌كه به ناوچه‌ی جیاوازدا ده‌ڕوات كه پڕه له گروپی ئه‌منی و سیاسی كه باكگراوند و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه، بۆیه له سه‌ره‌تادا ده‌بێت گره‌نتی سه‌لامه‌تی ئه‌منی بكرێت".
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بۆری نه‌وتی كه‌ركوك – جه‌یهان نزیكه‌ی 4000 كۆنی تێكرابوو له‌وكاته‌ی كه‌وتی ژێر هێرشی گروپه تیرۆرستییه‌كان و دواتر گروپه چه‌كداره جیاوازه‌كانی عیراق.
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی به‌رده‌م كیڵگه نه‌وتییه‌كانی عیراق ئه‌و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامانه‌ن كه ده‌كرێته‌سه‌ر بۆری و كۆمپانیا و كێڵگه نه‌وتییه‌كان، كه زۆركات بۆته‌هۆی كشانه‌وه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆخی كێڵگه نه‌وتییه‌كان وتی "ئێمه به فه‌رمی ئه‌وه نابینین كه گروپه چه‌كداره‌كان له پشت ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌وه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی نافه‌رمی ئه‌وه راسته"، زیاتر وتی "ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه پاڵپشتی گه‌وره‌یان هه‌یه، به‌شێكی زۆریان رێژه و پشكیان له كێڵگه و بیره نه‌وتییه‌كاندا هه‌یه... ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گرتوون و له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا شه‌رعیه‌تیان پێداوه".
ئاماده‌یی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك - جه‌یهان بۆ هه‌نارده‌ركردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌كاتێكدایه، له ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی رابردوو، فه‌یسه‌ڵ حه‌مادی جبوری، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌ستبه‌كاربوو، له‌جێی عامر موهه‌یری.
حه‌مادی، نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه له كۆمپانیای نه‌وتی باكور كارده‌كات، ناوبراو له پێكهاته‌ی عه‌ره‌به و خه‌ڵكی باجوانه له خۆرئاوای كه‌ركوك. هه‌روه‌ها ئه‌ندازیاره و پێشتر له‌ناو كۆمپانیاكه‌دا چه‌ند لێپرسراوێتییه‌كی وه‌رگرتووه و وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ش كاریكردووه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك، كۆمپانیای نه‌وتی باكور سه‌رپه‌رشتی پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو ده‌كات، له‌وانه ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازه.
له ئێستادا كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPی به‌ریتانی له پارێزگای كه‌ركوكدا سه‌رقاڵی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کۆمپانیای نەوتی باکوره، به‌ڵام له ئاداری ئه‌مساڵ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ته‌واوی كارمه‌نده بیانییه‌كانیان كشاندۆته‌وه.
گرێبەستی كۆمپانیا بەریتیانییەكە تەنیا بۆ نەوت نییە، بەڵكو بەشێكی پەیوەستە بە وەبەرهێنانی 400 ملیۆن پێ سێجا غازی رۆژانه‌یه، لەو غازەی كە لەكاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەردەچێت، هەروەها كۆمپانیاكە پرۆسەی هەڵسەنگاندن، نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی دامەزاروەكانی كۆمپانیای غازی باكور لە ئەستۆدەگرێت، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی وەبەرهێنان لە غازدا بكرێت و رێژەی سوتانی غاز لە هەوادا كەمبكرێتەوە.
لە مانگی ئاداری 2026ـدا، لە كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای كەركوكەوە، بڕی دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 بەرمیل هەناردەی بەندەری جەیهان لە توركیا كراوە، ئەوەش دوای 35 مانگ لە راگرتنی هەناردەی نەوت و ك، لەڕێی بۆری نەوتبەری هەرێمی كوردستان بەرەو توركیا راگیرا.