خه‌ڵكی ناحیه‌ی گرعزێر، سه‌ر به قه‌زای شنگال، به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێیان بۆ خۆیان دیاریكرد، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو.
شه‌كر مه‌لحه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ناحیه‌ی گرعزێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ینی 19ی نیسان به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه راگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له ساڵێك و شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونیدا.
به‌و هۆیه‌وه دانیشتووانی ناحیه‌كه 23ی نیسان، جه‌لال خه‌ڵه‌فیان دیاریكرد وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی گرعزێر به‌وه‌كاله‌ت.
ساهر خه‌ڵه‌ف یه‌كێك له دانیشتووانی گرعزێر، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه وﯾﺴﺘﻤﺎﻥ ئه‌و ﺑﯚﺷﺎﯾﯿە ئیدارییه ﭘڕﺑﮑەینهوه، ﮐە در‌وﺳتبوو بوو، بۆیه وه‌كو خه‌ڵكی گرعزێر جه‌لال خه‌ڵه‌ف ﭘﯿﺴﯚ-مان دیاریكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناحیه‌كه و به‌هیوای ئه‌وه‌ین بتوانێت ﺧﺰﻣەﺗی باشی ناحیه‌كه بكات".
ئێمه وﯾﺴﺘﻤﺎﻥ ئه‌و ﺑﯚﺷﺎﯾﯿە ئیدارییه ﭘڕﺑﮑەینهوه، ﮐە در‌وﺳتبوو بوو، بۆیه وه‌كو خه‌ڵكی گرعزێر جه‌لال خه‌ڵه‌ف ﭘﯿﺴﯚ-مان دیاریكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناحیه‌كه
ره‌خنه‌شی له حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان گرت، به‌وه‌ی قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان پشتگوێخستووه.
شه‌كر مه‌لحه‌م، له دوای روداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعزێر له قه‌زای شنگال سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستنیشانكرا.
ساهر خه‌ڵه‌ف وتی "به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌رعی گرعزێر له دوای روداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژیی و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه ناچارین بەڕێوهبەرێکی بە وەکالەت بۆ خۆمان هەڵبژێرین".
ﺟهلال خه‌ڵه‌ف ﭘﯿﺴﯚ، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی گرعزێر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ﺳﻮﭘﺎﺳﯽ گه‌لی گرعزێر دەﮐەﻡ ﮐە ﻣﻨﯿﺎﻥ بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ڵبژارد، به‌ڵێنده‌ده‌م به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س مامه‌ڵه بكه‌م و له داهاتوییه‌كی نزیكیشدا پلان و كاری خۆم بۆ گه‌لی گرعزێر ئاشكراده‌كه‌ن".
زۆرینه‌ی دانیشتوانی قه‌زای شنگال به ناحیه‌كانیه‌وه، له ئابی 2014 و به‌هۆی هێرشی داعشه‌وه ئاواره‌بون، هه‌رچه‌نده ناوچه‌كانیان چه‌ند ساڵێكه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.