كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك به راپۆرتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ده‌كرێت به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، به‌پێی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و پرسه ده‌برێته دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه دوای ناڕه‌زایی كورد و توركمان به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان پێكهات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند بڕیارێكی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه.
بابه‌كر سدیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هەریهكه له كورد، عه‌ره‌ب و توركمان له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه بەشدارن لە لیژنەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوەییە کشتوکاڵیەکانی سنوری کەرکوک، بەوردی راپۆرتی خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کردووە".
وتیشی "هەردوو نەتەوەی کورد و تورکمان لە راپۆرتەکەیاندا بۆچونی هاوبه‌شیان هه‌یه، کە دەبێت بە هەموو شێوەیەک دەستبردن و مامەڵەکردن بەو زەوییانەوه رابگیرێت".
هەردوو نەتەوەی کورد و تورکمان لە راپۆرتەکەیاندا بۆچونی هاوبه‌شیان هه‌یه، کە دەبێت بە هەموو شێوەیەک دەستبردن و مامەڵەکردن بەو زەوییانەوه رابگیرێت
راكان سه‌عید جبوری، له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، كه له‌دوای "ئۆپه‌راسیۆنی سه‌پاندنی یاسا" له 16ی تشرینی یه‌كه‌می2017 كرایه پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، ژماره‌یه‌ك بڕیاری یه‌كله‌دوای یه‌كی له ساڵی 2018دا ده‌ركردوه كه تیایدا یه‌كه ئیدارییه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركوك و هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه كارئاسانی بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كان.
له مانگی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، جبوری بڕیاریدا به نیشته‌جێبون و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان خێزانی عه‌ره‌ب بۆ نۆ گوندی سنوری قه‌زای داقوق، كه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، ئه‌مه نمونه‌یه‌كه له ده‌یان بڕیاری پارێزگاری كه‌ركوك.
كاكه‌ڕه‌ش سدیق، وتی "پێدەچێت لەم هەفتیەیەدا کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پرسی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر له په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام بدرێت".
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسێۆنی یەکێتی بە (کەرکوک ناو)ی وت "نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه له وەزارەتی داد و وەزارەتی کشتوکاڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش به‌شدارن له‌و لیژنه‌یه و بڕیاره سەرۆکایەتی پەرلەمان ئه‌و پرسه بخاته دانیشتنه‌كانه‌وه".