ژنێكی گه‌نج له شاری كه‌ركوك كوژرا، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خۆیه‌وه بووه، دوای ئه‌وه‌ی دووگیان بووه و منداڵه‌كه‌یشی له نه‌خۆشخانه فڕێداوه.
له گه‌ڕه‌كی كۆبانێیی كه‌ركوك، چوارشه‌ممه 18ی ئه‌یلول، ژنێكی مێردمنداڵ به كوژراوی دۆزرایه‌وه و له ئێستاشدا، هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریدا ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و ژنه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه كوژراوه، دواتر برایه‌كی خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون، بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی زیاتری رووداوه‌كه".
ئه‌و ژنه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هاوسه‌رگیری نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی‌دا ژیاوه، دایكی له ژیاندا نه‌ماوه و چه‌ندین ساڵ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی باوه‌ژندا بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه وتی "ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه، پێشتر له كه‌سێكی نه‌ناسراو دوگیان بووه و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك منداڵه‌كه‌ی له دایك بووه، دواتر منداڵه‌كه‌ی له نێو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی ده‌ستشۆری نه‌خۆشخانه‌كه فڕێداوه".
منداڵه تازه له دایكبوهكهی ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه، به‌یانی هه‌ینی رابردوو 13ی ئه‌یلول له سه‌تڵی خۆڵی یه‌كێك له ده‌ستشۆر و توالێته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك، له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پاككه‌ره‌وه دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌وكات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و ژنه دوای منداڵبونه‌كه‌ی، منداڵه‌كه‌ی له توالێتی به‌شی منداڵبون به‌جێهێشتووه و به‌وهۆیه‌وه، منداڵه‌كه زۆر سه‌رمای بوو، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنه‌وه‌یدا پشكنینی پێویستی بۆ كرا و دواتر باری ته‌ندروستی جێگیر بوو".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه‌ركوك، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، ئه‌و منداڵه كاتژمێر 9:40 خوله‌كی به‌یانی هه‌ینی رابردوو فڕێدراوه و دوای دۆزینه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌شی نه‌به‌كام كراوه، له‌رێی هێزه ئه‌منییه‌كان و به پشتبه‌ستن به كامێراكانی چاودێری هه‌وڵی به‌دواداچون و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری منداڵه‌كه ده‌ده‌ن.