خانمانی ئێزیدی، جلوبه‌رگه‌كانیان له ره‌شه‌وه بۆ سپی و ره‌نگه كراوه‌كانی تر ده‌گۆڕن، ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ له پۆشینی وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك قوربانیانی ده‌ستی داعش.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، به ده‌ستپێشخه‌ری ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئایینی و رێكخراوی رۆژی شنگال، زیاتر له 50 كچ و ژنی ئێزیدی، بڕیاریاندا چیتر ره‌شپۆش نه‌بن، له بری ئه‌وه جلی سپی و ره‌نگاوره‌نگ له‌به‌ربكه‌ن.
"له دوای كاره‌ساتی شنگاله‌وه، واته زیاتر له پێنج ساڵه به‌رده‌وام جلی ره‌ش ده‌پۆشم، له‌به‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی داعش به‌رانبه‌ر ئێمه ئه‌نجامیدا و له‌ژێر ده‌سته‌یی ئه‌و رێكخراوه‌شدا هه‌ر ده‌بوو ئه‌و ره‌نگه بپۆشین" ئه‌حلام میعا خه‌ڵه‌ف، وای وت.
ئه‌حلام له روداوه‌كانی شنگال؛ 23 كه‌س له خێزانه‌كه‌ی كه‌وتنه ده‌ستی داعش، كوڕێكی 12 ساڵانی كوژراوه و هێشتا حه‌وت خوشك و برای بێسه‌روشوێنن.
"هیچ كه‌سێك هێنده‌ی ئێمه ناخۆشی و رۆژانی ره‌شی نه‌بینی، به‌شی گه‌وره‌ی كاره‌ساته‌كه به‌ر ئێمه كه‌وت، بۆیه ناهه‌قمان نه‌بوو بۆ چه‌ندین ساڵ ره‌شپۆش بین".
ئه‌حلام، كه دوو ساڵه له ده‌ستی داعش رزگاری بووه، له‌گه‌ڵ كوڕێك و دوو كچیدا له كه‌مپی چه‌م مشكۆ ده‌ژی له قه‌زای زاخۆی پارێزگای دهۆك، وتی "منداڵه‌كانم زۆرجار پرسیاری به‌رده‌وامی رهشپۆشییهكهیان لێدهكرم، نه‌مده‌توانی به ته‌واوی بۆیان رونبكهمهوه".
ئه‌و ده‌ڵێت به‌شێك له بڕیاری گۆڕینی جله‌كانی له ره‌شه‌وه بۆ ره‌نگی تر، له پێناو منداڵه‌كانیدا بووه، تا چێژ له ژیان وه‌ربگرن و له‌گه‌ڵ خه‌مه زۆره‌كانی ئه‌واندا گه‌وره نه‌بن.
هیچ كه‌سێك هێنده‌ی ئێمه ناخۆشی و رۆژانی ره‌شی نه‌بینی، بۆیه ناهه‌قمان نه‌بوو بۆ چه‌ندین ساڵ ره‌شپۆش بین
جلی ره‌شی به‌شێك له ئێزیدییه‌كان، هاوخه‌مییه بۆ ئەو نەهامەتییەی لە پێنج ساڵی رابردودا چەشتیان، بەهۆی هێرشی داعش بۆ ناوچەكانیان لە قەزای شنگال خۆرئاوای موسڵ لە 3ی ئابی 2014.
ئەو هێرشە بوە هۆی ئەوەی زیاتر لە شەش هەزار ئێزیدی بە ژن و منداڵەوە بكەونە دەست ئەو رێكخراوە، كه تائێستا زیاتر لە سێ هەزاریان رزگاركراون و چارەنوسی ئەوانی تر دیار نییە، هەرچەندە داعش لە عیراق و سوریا كۆتایی پێهێنراوە، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
حسێن حاجی، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له رێكخراوی رۆژی شنگال، كه به‌شێك بون له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زیاتر له 50 كچ و ژنی ئێزیدی بڕیاریاندا به گۆرینی جله‌كانیان، ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت".
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه‌هات لیژنه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه، به مه‌یدانی چونه‌ته هه‌ردوو كه‌مپی چه‌م مشكۆ و بێرسیڤ له زاخۆ، تا هانی خانمانی ئێزیدی بده‌ن واز له ره‌شپۆشی بهێنن.
له‌و دوو كه‌مپه و چه‌ندین ناوی تری هه‌رێمی كوردستان، هه‌زاران خێزانی ئێزیدی هێشتا له ئاواره‌ییدا ده‌ژین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زیدی خۆیان، به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی و وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕه‌وه.