30 هاوڵاتی به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن

كەركوك/23ی ئاداری 2020/ هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ داقوق دژی ئەوانەی پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ نابن فۆتۆ: محه‌مه‌د ئه‌ڵماس

محه‌مه‌د ئه‌ڵماس - كه‌ركوك

له‌ قه‌زای داقوق، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا و 30 هاوڵاتییان ده‌ستگیركرد، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی 23 ئۆتۆمبێل، به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌.

لویس فه‌ندی، قایمقامی قه‌زاكه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت پێشتر زۆر داوایان له‌ خه‌ڵك كردوه‌ به‌ڵام به‌شێك پابه‌ندنه‌بون به‌ قه‌ده‌غه‌ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 23ی ئادار رێوشوێنی توندتر گیراوه‌ته‌به‌ر.

له‌ كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری عیراق، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 1ی نیسان درێژكراوه‌ته‌وه‌ به‌ ئامانجی رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، كه‌ تائێستا 267 توشبوو تۆماركراون له‌ نێویاندا 70 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 23 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

8D7A5B1F-7D73-44F2-BA9B-5F46C9E61C0C
كەركوك/23ی ئاداری 2020/ هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ داقوق دژی ئەوانەی پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ نابن فۆتۆ: محه‌مه‌د ئه‌ڵماس
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT