به‌هیوام سه‌ركرده‌كانی جیهان گوێ له گه‌نجان و منداڵان بگرن و پێشنیاره‌كانیان له‌به‌رچاوبگرن
به‌هیوام سه‌ركرده‌كانی جیهان گوێ له گه‌نجان و منداڵان بگرن و پێشنیاره‌كانیان له‌به‌رچاوبگرن
"ئێستا كاتی كرداری گه‌وره‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا. زه‌نگی مه‌ترسی بۆ هه‌ساره‌كه‌مان لێیداوه. ئێمه‌ی گه‌نجانی عیراق له خه‌می ئه‌وه‌داین كه ناچاربین زه‌وی و ماڵه‌كانمان به‌جێبهێڵین"، هێلا جه‌لال (22ساڵ) دانیشتوی هەولێر و كوردە، بەمشێوەیە لە لوتكەی گۆڕانی كەشوهەوا لە دوبەی دەیویست خەمی گەنجانی عیراق لە مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بە سەركردەكانی جیهان بگەیەنێت.
هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی هێلا زۆر نییه، به‌ڵام چالاكییه‌كانی بونە هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌ك كچه چالاكوانێكی بواری ژینگه له عیراقه‌وه بانگهێشتبكرێت بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا له دوبه‌ی كه به (كۆپی 28) ناسراوه. هێلا جەلال وه‌ك یه‌كێك له قسه‌كه‌ره‌كانی رێكخراوی جیهانی (World Vision International) له‌به‌رده‌م گه‌نجانی وڵاتان باسی له كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كرد.
ئەو لە رۆژی 5ی كانونی یه‌كه‌م، وه‌ك چالاكوانێكی ژینگه‌یی له پانێڵێكی گفتوگۆدا له‌ژێر ناونیشانی، (سه‌ركردایه‌تی گه‌نج و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا)، بەشداریكرد.
لەوێ باسی سەرەتای ئاشنابونی خۆی كرد بە ژینگە و كاركردن لەو بوارەدا. چی وایكرد خەمی ژینگە و گەنج هەڵبگرێت، لەبەردەم ئامادەبووان هێلا چیرۆكەكەی خۆی گێڕایەوە "چیرۆكی من په‌یوه‌سته به چیرۆكی خێزانه‌كه‌مه‌وه كه زۆر به‌ڕونی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه... ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه لێی ده‌ژین باخێكمان هه‌بوو، زۆر به‌ڕونی هه‌ستمان به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كرد كاتێك كه سه‌رچاوه ئاوییه‌كان هێنده كه‌مبونه‌وه ئاومان نه‌ما تا ئاوی باخه‌كه بده‌ین".
"ناچاربوین ئاو بكڕین بۆ ئاودانی دره‌خته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وشك نه‌بن. ئه‌م رێگایه هه‌م پێویستی به پاره‌بوو و هه‌میش رێژه‌ی كردنەدەرەوەی هه‌وای گازه زیانبه‌خشه‌كانی زیاتر ده‌كرد، چونكه پێویستمان به تانكه‌ری گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه بهێنین بۆ باخه‌كه‌مان، پاشان تانكه‌ره‌كه بگه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه بوو كاربۆنی زیاترده‌چێته هه‌واوه. ئێستا له‌كۆی ئه‌و باخه گه‌وره‌یه ته‌نیا هه‌نارێك و دار زه‌یتونێك ماوه. خێزانه‌كه‌م به‌تایبه‌تیش باوكم، زۆر خه‌مباربون به‌وه‌ی به‌سه‌ر باخه‌كه‌ماندا هات"، زیاتر وتی "هه‌ستمان ده‌كرد ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌مان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌و دره‌ختانه وشكبون. ئه‌و چیرۆكه‌ی كه به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی من هات، چیرۆكی چه‌ندین جوتیار و خێزانی تری عیراقه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، شه‌پۆلی خۆڵبارین و وشكبونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه". ئەم چیرۆكە وایكردووە هێلا وەكو چالاكوانی ژینگە كاربكات و خەمی گەنجان و منداڵان كە قوربانی كاریگەریییەكانی گۆڕانی كەشوهەوان لە كۆڵ بنێت.
ئەو دەرچوی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-ە له شاری هه‌ولێر. له‌وكاته‌ی له زانكۆ بووه وه‌ك چالاكوانێكی بواری ژینگه هه‌ستاوه به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین چالاكی له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك، پاككردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كه له پاشماوه‌كانی پلاستیك به‌مه‌به‌ستی دووباره به‌ركاهێنانه‌وه‌یان، هەروەها هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و په‌یامی هۆشیاركردنه‌وه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه پلاستیك هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ژینگه‌ی سروشتی.
ئێستا ئەو وەكو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پرۆژه‌كانی رێكخراوی شیاو له هه‌رێمی كوردستانی عیراق كارده‌كات. رێكخراوه‌كه یارمه‌تی گه‌نجان و كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌دات له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كانیانه‌وه كه به‌شێكی په‌یوه‌سته به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهەوا.
"من له لوتكه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ویستم له‌بری ئه‌و منداڵ و گه‌نجانه قسه بكه‌م كه خێزانه‌كه‌یان وه‌ك من و خێزانه‌كه‌م كه‌وتونه‌ته‌بەر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا"، زیاتر وتی "به‌هیوام سه‌ركرده‌كانی جیهان گوێ له گه‌نجان و منداڵان بگرن و پێشنیاره‌كانیان له‌به‌رچاوبگرن له‌كاتی داڕشتنی نه‌خشه‌رێگه‌كانی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا".
هەروەها وتی "ئێستا كاتی كرداری گه‌وره‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، چونكه زه‌نگی مه‌ترسی بۆ هه‌ساره‌كه‌مان لێیداوه".
لە لوتكەی گۆڕانی كەشوهەوا كە نزیكەی دوو هەفتە بەردەوامبوو، هێلا چاوی به لێپرسراوانی وڵاتان له‌وانه‌ش ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كه‌وت و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن، ئەوەش له‌باره‌ی رۆڵدان به گه‌نجان له گفتوگۆكانیان له داڕشتنی نه‌خشه‌رێگای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، "چونكه نه‌وه‌ی ئێستای گه‌نجان زۆترین كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌وشوهه‌وایان له‌سه‌ره و پێویسته به‌شێك بن له پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمی و جیهانی".
هێلا، لەگەڵئەوەشدا پێیوایه ژنان له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و چینانه‌دان كه ده‌بنه قوربانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شه‌وهه‌وا، بۆیە وتی "كاركردن له‌سه‌ر بابه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاری هه‌مووانه، به‌ڵام چه‌ندین توێژینه‌وه نیشانی ده‌ده‌ن كه ژنان زیاتر به‌ر مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ون. بۆ نمونه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كار ده‌كاته‌سه‌ر ژیانی خێزانه‌كان، ئه‌مه‌ش واده‌كات خێزانه‌كان باری داراییان خراپ ببێت و هه‌ژاربن، له ئه‌نجامدا له‌باربردنی منداڵ، هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌ی كچان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان زیادده‌كات. بۆیە پێویسته ده‌نگی ژن به‌هێز و بیستراو بێت كاتێك كه دێته‌سه‌ر بابه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا".
به‌پێی راپرسییه‌كی رێكخراوی وۆڵد ڤیژن 99% منداڵان و گه‌نجانی جیهان هه‌ستیان به به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كردووه و زیاتر له 85%یان هه‌ست به وشكبونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌كه‌ن.
هێلا لە كۆتاییدا پەیامی بۆ سەركردەكانی جیهان نارد، "ئێستا كاتی كاری گه‌وره‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، چونكه زه‌نگی مه‌ترسی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی لێیداوه".
ئامادەكردنی: ئاهەنگ حەبیب