هەریەكە لە لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان لەگەڵ ئیدانەكردنی هێرشكردنە سەر رۆژنامەنوسانی كەركوك داوای ژینگەیەكی گونجاو دەكەن بۆ كاری رۆژنامەوانی.
لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنوسان، لە یاداشتێكیاندا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایار بڵاوكراوەتەوە، تیایدا جەختكراوەتەوە لەوەی "لەکاتی روماڵکردنی روداوەکانی گوندی پەڵکانەی سەربە ناحیەی سەرگەڕان، لەلایەن ھێزێکی فرقەی 14وە رێگری لە راگەیاندنکاران ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری NRT و هاوتا بەهرۆز کامیرامان و رۆژنامەنوس و پەیامنێری کەرکوک ناو (کاروان ستار) كراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستگیرکراون و دەستبەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە".
"ئێمە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەکە ئاگاداردەکەینەوە ئەگەر لیژنە ئەمنییەکان دەستبەرداری ئەو جۆرە سوکایەتیی و پێشێلکارییە نایاسایانە نەبن ناچاردەبین هەڵوێستی جیاواز وەربگرین و لەڕێگەی رێپێوان و تۆمارکردنی سکاڵاوە رێگە بەو دۆخە خراپە بگرین و فیدراسێونی نێودەوڵەتیی و رێکخراوە مەدەنییەکانی جیهانی لێ ئاگاداربکەینەوە"، بەپێی یاداشتەكەی لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان.
هەروەها هاتووە "لەئێستادا ئێمە وەکو داکۆکیکار لە سەرجەم رۆژنامەنوسانی شارەکە داوا لەلایەنی ئەنجامدەری ئەو پێشێلکارییە دەکەین بە زووترین كات داوای لێبوردن لە رۆژنامەنوسەکان بکەن و رونکردنەوەی تەواوبدەن لەسەر دۆخەکە"،
داوا لە لایەنی ئەنجامدەری ئەو پێشێلکارییە دەکەین بە زووترین كات داوای لێبوردن لە رۆژنامەنوسەکان بکەن
هەروەها سەنتەری میترۆ، لە بەیاننامەیەكیدا دەڵێت "ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی دوژمناكارانەیە" و تیایدا ئیدانەی رەفتاری هێزەكانی سوپای عیراق دەكات بەرامبەر میدیاكارانی NRT و كەركوك ناو، و رایدەگەیەنێت لە ناوچە جێناكۆكەكان كە ناسراوە بە ناوچەكەكانی مادەی 140 ی دەستور، رۆژنامەنوسان مامەڵەیەكی خراپیان بەرامبەر دەكرێت و ژینگەیەكی دوژمنكارانە بەرامبەر بە پیشەكەیان دەكرێت كە كاری رۆژانەی خۆیانە.
ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی دوژمناكارانەیە
میترۆ داوا لە سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق دەكات داوا بكەن دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی جدی لە دەسبەسەركردن و سوكایەتیكردن بە رۆژنامەنوسان ئەنجامبدرێت پرسیار دەكات "ئایا ماددەی تجاوز حدود لەناو پارێزگایەك كە هەموو سنورەكانی بە پارێزگاكانی تری وڵاتەوە بەستراوە رەوایە بە مادەی تجاوزی حدود هاوڵاتیان دادگایی بكرێن".
كاتژمێر 2:45 خولهكی پاشنیوهڕۆی سێشهممه 14ی ئایار، كاروان ساڵحی لهكاتی روماڵكردنی روداوهكهی گوندی پهڵكانهی سهر به ناحیهی سهرگهڕان له قهزای دوبز دهستبهسهركرا، پاش لێكۆڵینهوه كاتژمێر 8:30 خولهكی شهوی رابردوو لەگەڵ پەیامنێر و وێنەگری NRT به كهفالهت ئازادكران.