حه‌وت پێشنوێژ و وتارخوێن له كه‌ركوك سزادراون، ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری وه‌قفی سونی، دوای ئه‌وه‌ی به‌نهێنی نوێژی به كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداوه و پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بون.
له چه‌ند مزگه‌وتێكی شاری كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به هاوكاری چه‌ند پێشنوێژێك و به نهێنی، نوێژی به كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداوه و قه‌ره‌باڵغییان دروستكردووه، له كاتێكدا هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك به‌هۆی كۆرۆناوه قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌حمه‌د موده‌ریس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سونی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو) وت كه وه‌ك سزایه‌ك به‌ڵێننامه به حه‌وت پێشنوێژ و وتارخوێنی ئایینی پڕكراوه‌ته‌وه، تا جارێكی‌تر له رێنماییه‌كان لانه‌ده‌ن و نوێژی به كۆمه‌ڵ و هه‌ینی له مزگه‌وت ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
ته‌واوی مزگه‌وت، كڵێسا، په‌رستگا و شوێنه ئاینییه‌كانی تر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌روی نوێژخوێنان و زیارهتكارانیاندا داخراون، به ئامانجی خۆپارێزی و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌وته‌ی موده‌ریس ئه‌وان پێشتر چاودێریی بڕیاری داخستنی مزگه‌وته‌كانیان كردووه، "به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، نه‌مانتوانی چاودێرییه‌كه بكه‌ین و هه‌ندێك وێنه بڵاوبۆته‌وه كه له مزگه‌وتێكدا خه‌ڵك له ده‌رگا پشته‌وه ده‌چێته ژوره‌وه بۆ نوێژی هه‌ینی، ئه‌وه‌ش لادانه له بڕیار و رێنماییه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌ری وهقفنی سونی ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه له‌و وێنانه و ئه‌نجامدانی هه‌ر نوێژێكی به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌ی قه‌ره‌باڵغی قه‌ده‌غه كراوه.
له پارێزگای كه‌ركوك، به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانیه‌وه، له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی 17ی ئاداره‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌نراوه و تا 23ی ئادار به‌رده‌وامده‌بێت، ئه‌وه‌ش به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به ئامانجی نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتنی خه‌ڵك.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی جه‌ختیكرده‌وه هه‌ر پێشنوێژێك پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كان نه‌بێت دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.
له پارێزگای كه‌ركوك، تائێستا حه‌وت توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، كه شه‌ش كه‌سیان چاكبۆته‌وه و یه‌ك كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش ژماره‌ی توشبوانی گه‌یشتۆته 194 كه‌س، له نێویاندا 50 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه و 14 مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه.