هەردوو كتێبی (هەمەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستان) و (كاكەییەكان لە سەردەمی كۆرۆنادا) لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی ژمارەیەك كەسایەتی ئایینی و رۆژنامەنوس و نوسەر بڵاوكرانەوە.
مەراسیمەكە لەلایەن ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێ‌سنوور و دەزگای میدیایی (كەركوك ناو)ـەوە، رۆژی چوارشەممە 27ی تشرینی یەكەمی 2021 لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی سازكرابوو.
كتێبی (هەمەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستاندا؛ رابردوو ئێستا و داهاتوو) لە نوسینی نوسەر و رۆژنامەنوس ئادەم بێ‌دار و بە پاڵپشتی ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێ‌سنوور چاپ و بڵاوكراوەتەوە، یەكەم مەراسیمی ناساندنیشی پێشتر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچووە.

ئەو كتێبە توێژنەوەیەكە دەربارەی فرەیی و پێكەوەژیان.
توێژینەوەکە بەپێى هەڵسەنگاندنى هەڵسەنگێنەرەکانى بە کارێکى "بێ لایەن و تێر‌و تەسەل لەسەر بابەتى پێکەوەژیان دادەندرێت و لەئاستى ناوچەکە بە کارێکى بێ هاوشێوە ئەژمار کراوە".
كتێبی "کاکەییەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا"، یه‌كه‌مین چاپكراوی دەزگای (كەركوك ناو)ـە و ناساندنی لە شاری سلێمانی دووەم مەراسیمی بڵاوكردنەوەی بوو، چونكە پێشتر و 9ی شوباتی 2021، له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی رزگاری كاكەیی نشین له ناوه‌ندی قه‌زای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك) یەكەم مەراسیمی بڵاوكردنەوەی به‌ڕێوه‌چوو.
كتێبەكە 24 راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له خۆده‌گرێت؛ باس لە بارودۆخ و ژیانی هاوڵاتیانی کاکەیی قەزای داقوق دەکات لە سەرەتای حوزەیرانی ساڵی 2020 تا کۆتایی تشرینی دووەمی 2020.

ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییانە به هه‌ر چوار زمانی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و ئینگلیزی له ماڵپه‌ڕی (كه‌ركوك ناو) به‌رده‌ستن.
كتێبی "كاكه‌ییه‌كان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا"، به پشتیوانی دامەزراوەی (هاوپەیمانی لە پێناو یەکسانیی و گەشەپێدانی گشتگیر - CREID-) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(كه‌ركوك ناو)، ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنییه، له ساڵی 2011دا دامه‌زراوه، به هه‌ر چوار زمانی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و ئینگلیزی بایەخ بە بڵاوکردنەوەى ئەو ڕووداو و بابەتانە دەدات کە لە سنوورى جوگرافیى ناوچەكانی جێناکۆک روودەدەن، یان پەیوەندییان بەو سنورە جوگرافییەوە هەیە، بە ئاڕاستەى پێکەوەژیانى ئاشتییانە، گرنگیدان به كه‌مینه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئاسانی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی.