ده‌زگای میدیایی (كه‌ركوك ناو)، یه‌كه‌مین كتێبی چاپكراوی به‌ناونیشانی "کاکەییەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا" بڵاوده‌كاته‌وه، كه 24 راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له خۆده‌گرێت.
ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له مه‌راسیمێكدا بوو، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی شوباتی 2021، له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی رزگاری له ناوه‌ندی قه‌زای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك) به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌لام عومه‌ر، سه‌رنوسه‌ری (كه‌ركوك ناو) له وتاری پێشه‌كی مه‌راسیمه‌كه‌دا وتی "ئەم بەرهەمە ناوازەییە لەبەر چەند هۆکارێک گرنگە: یەکەم لەبەرئەوەی بەرهەمی رۆژنامەوانیی رەسەنن و بۆ داهاتوو دەکرێت وەک ئەرشیفی ئەو قۆناغەی ژیانی ئەم ناوچەیە سودیان لێببینرێت".
"دووەم لەبەرئەوەی بابەتەکانی ناو ئەم کتێبە زیاتر هانی گەیاندنی دەنگی دانیشتوانی ناوچەکەی داوە بە لێپرسراوان و خاڵێکی تریش ئەوەیە بەرهەمەکانی ناو ئەم کتێبە بونە هۆی زیاترکردنی هاوسۆزی کۆمەڵگە بۆ کاکەییەکانی ئەم ناوچەیە"، سه‌لام وای وت.
کتێبەكه باس لە بارودۆخ و ژیانی هاوڵاتیانی کاکەیی قەزای داقوق دەکات لە سەرەتای حوزەیرانی ساڵی 2020 تا کۆتایی تشرینی دووەمی 2020.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ناو چیرۆك و راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی كتێبه‌كه، ژنانی چالاكوان، كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی كاكه‌یی و پێكهاته‌كه‌ی دیكه‌ی داقوق ئاماده‌بون.
24 راپۆرتی كتێبه‌كه به هه‌ر چوار زمانی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و ئینگلیزی له ماڵپه‌ڕی (كه‌ركوك ناو) به‌رده‌ستن.
كتێبی "كاكه‌ییه‌كان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا"، به پشتیوانی دامەزراوەی (هاوپەیمانی لە پێناو یەکسانیی و گەشەپێدانی گشتگیر - CREID-) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(كه‌ركوك ناو)، ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنییه، له ساڵی 2011دا دامه‌زراوه، به هه‌ر چوار زمانی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و ئینگلیزی بایەخ بە بڵاوکردنەوەى ئەو ڕووداو و بابەتانە دەدات کە لە سنوورى جوگرافیى ناوچەكانی جێناکۆک روودەدەن، یان پەیوەندییان بەو سنورە جوگرافییەوە هەیە، بە ئاڕاستەى پێکەوەژیانى ئاشتییانە، گرنگیدان به كه‌مینه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئاسانی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی.