تازه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان هه‌واڵی به‌په‌له‌ی ته‌قینه‌وه‌ی کۆگایه‌کی چه‌ک ده‌رکه‌وتبوو که ئێمه خۆمان گه‌یانده شوێنی رووداوه‌که، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌که، به زه‌بری هێزیش نه‌یانهێشت روماڵی رۆژنامه‌وانیی خۆمان بکه‌ین.
کات 10و پێنج ده‌قیقه‌ی شه‌وه، له رۆژی 2ی ته‌مموزی ساڵی 2018، روداوه‌که‌ش ته‌قینه‌وه‌ی کۆگایه‌کی گه‌وره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه له تاسڵوجه (باکوری رۆژئاوای سلێمانی 19 کیلۆمه‌تر له دوری سه‌نته‌ری شاره‌وه).
ئه‌و شه‌وه له ئۆفیسی ته‌له‌فزیۆنی خه‌ندانی سه‌رقاڵی پێداچونه‌وه بوم به راپۆرتێکی ته‌له‌فزیۆنی خۆم که پێشتر ئاماده‌م کردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری گه‌یشت، له‌گه‌ڵ رێباز سه‌عیدی کامێرامانن و ئارام عه‌بدوڵای شۆفێری که‌ناڵه‌که به‌ره‌و شوێنی روداوه‌که به‌ڕێکه‌وتین.
رۆشنایی ئاگره‌که له دوری چه‌ند کیلۆمه‌ترێکه‌وه ده‌بینراو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانیش تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌بوو، روداوه‌که به ته‌نیا ته‌قینه‌وه‌ی کۆگایه‌کی ته‌قه‌مه‌نی نه‌بوو، بگره به‌هۆی کاته هه‌ستیاره‌که‌یه‌وه ره‌هه‌ندی گه‌وره‌تریشی وه‌رگرتبوو.
که‌متر له سێ مانگ مابوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆتایی ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مان کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ماوه‌یه زوو زوو هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌ر گوێی خه‌ڵک ده‌که‌وت، هه‌ر دوو رۆژ له‌وه‌و پێش کۆگایه‌کی ته‌قه‌مه‌نی دیکه له نزیک شارۆچکه‌ی به‌حرکه لە پارێزگای هه‌ولێر تهقیبووەوە – له‌پێش ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌و له‌پاش ئه‌مه‌ش چه‌ند کۆگایه‌کی تر له هه‌ولێر و دهۆک ته‌قینه‌وه -.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی تاسڵوجه له ناو بنکه‌ی هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه بوو، ئه‌و ناوچه‌یه له زمانی خه‌ڵکی شاره‌وه پێیان ده‌وت "بارووتخانه" چونکه له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه کۆگای سه‌ربازی هێزه عیراقییه‌کان بووه.
ئه‌و شه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی سلێمانی به‌ره‌و تاسڵوجه قه‌ره‌باڵغییه‌کی زۆر دروست بوو بوو، پۆلیسی هاتوچۆ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی باره‌گای هێزه‌کانی حه‌فتا بازگه‌یه‌کیان دانابوو رێی تێپه‌ڕبونی شۆفێر‌و سه‌رنشینان نه‌ده‌درا، چونکه ده‌یان گوت مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانتان هه‌یه.
هه‌رچۆنێک بوو به پیشاندانی ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کان رێیاندا ئێمه له بازگه‌که بپه‌ڕینه‌وه‌و به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌که بڕۆین، هێشتا نه‌گه‌یشتبووینه شوێنی رووداوه‌که که له رێی لایڤ ستریمه‌وه وێنه زیندووه‌کانمان بۆ که‌ناڵی خه‌ندان ده‌گواسته‌وه.
کاتژمێر 10:30 خوله‌کی شه‌و به ته‌واوی له شوێنی رووداوه‌که نزیکبووینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی فه‌رمی له هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌ندروستی و به‌رگری شارستانی ده‌ست نه‌ده‌که‌وت لێدوان بده‌ن، بۆیه له‌و روماڵه راسته‌وخۆیه‌دا وته‌ی شایهتحاڵهکانمان له خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌گواسته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی چهکو ته‌قه‌مه‌نییه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڕاده‌یه‌ک گه‌وره‌بوو که مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی دانیشتوانی ناوچه‌که و ئێمه‌ش دروست بوو بوو که له‌وێ روماڵمان ده‌کرد.
هێزه‌کانی به‌رگری شارستانی هه‌وڵی کۆنترۆڵی ئاگره‌که‌یان ده‌دا، به‌ڵام تا ده‌هات هێزی ئاگره‌که گه‌وره‌تر ده‌بوو، به‌شێک له پووش و پاوانی ناوچه‌که گڕیان گرت و ئاگر به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێبونی هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌کان ده‌چوو، به دیوێکی تریشدا ئاگره‌که ته‌واو له به‌نزیخانه‌ی (بازیان ئۆیل) نزیک بوبووه‌وه که ده‌که‌وێته خواروی کۆگاکان له‌سه‌ر شه‌قامه سهرهکییهکە.
بەشێک لە خەڵکی ناوچەکەو شایەتحاڵان گازندەی ئەوەیان دەکرد چۆن دەبێت کۆگا نزیک شوێنی نیشتەجێبوون بێت، ده‌یان گوت “چۆن دەبێت ئاگر تەشەنە دەکاتو ناتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێت… هاوەنێک لە کۆگاکە پەڕیوەو ماڵەکانی ئەوبەر کۆگاکە چۆڵیان کرد… مەترسی لەسەر ژیانمان هەیەو چووینەتە شوێنە ئارامەکان… دەڵێن چوار پێشمەرگە برینداربون… کۆگاکە چەکو تەقەمەنی شەڕی ڕێکخراوی چەکداری داعشیان تێدا هەڵگرتووە… شۆرتی کارەبا بۆتە هۆکاری ئاگرەکە… داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین فریایی ژیانمان بکەون… ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت ماڵەکانی ئەوبەر هەمووی دەسوتێن".
له په‌خشی راسته‌وخۆدا بوین لەپڕ هێزێک کە جلی پێشمەرگەیان لەبەردابوو زیاتر لە شەشی کەس دەبون هاتنە نزیک تیمەکەمان و بە دەستێک کە لەفافی پزیشکی لەدەستکردبوو دەستی خستە بەر کامێراکە و وتی "کۆتایی بەلایڤەکەتان بهێنن با دەستگیرتان نەکەین"و بەشێوەیەکی توند خەریک بوو کامێرا‌و مایکمان لێوەربگرن".
کۆتایی بەلایڤەکەتان بهێنن با دەستگیرتان نەکەین"و بەشێوەیەکی توند خەریک بوو کامێرا‌و مایکمان لێوەربگرن
مایکم خستە بەردەمیانن و لێم پرسین بۆچی رێگریمان لێدەکەن؟ ئەوان وتیان "قەدەغەیە نابێت روماڵی ئاگرکەوتنەوەکە بکەن"، ئەو هێزە یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، روماڵیان پێ وەستاندینو منیان ناردە بەردەم بەرپرسێک کە دیاربوو لە پلەدارانی ناو هێزە تایبەتەکانی فەرماندەی هێزەکانی 70 بوو لەناو ئۆتۆمبیلێکی پیک ئاب-ی سەربازیدا بوو ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌کردین و وتی “بگەڕێنەوە لە هەر کوێ هاتون، فەرمانی دەستگیرکردنتانم پێیە و کۆتایی بە روماڵ بهێنن تا کامێرا‌و مایکتانم وەرنەگرتووە".
گەرچی ئەو هێزەی کە هاتن کەرەستەکانیان لێمان وەرگرت و داوایانکرد ئەو روداوانەی ئەرشیف کراون بیان سڕینەوە، بەڵام بەپێی ئەوەی راستەوخۆ بوو سەرجەم وێنه‌کان چوبونە کەناڵ و لە هاردی ئێمەدا نەبوو.
هه‌رچه‌ند گفتوگۆم له‌گه‌ڵ کردن بێ‌سود بوو، به‌رپرسه‌که وتی “ئێرە ناوچەیەکی مەترسیدارە، نابێت دەزگای راگەیاندن روماڵی ئاگرەکە بکەن، چەندین دەزگای دیکەی راگەیاندنمان گەڕاندۆتەوە”. … ئێمەش بۆ پاراستنی گیانی خۆمان کە هێشتا رووداوەکە بەردەوامە، ناوچەکەمان گۆڕی.
ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه ئاگرەکە نزیک دەبویەوە لە کۆنتڕۆڵکردن هێزەکانی بەرگری شارستانی نەیاهێشت ئاگرەکە نزیک بەنزینخانەکە ببێتەوە، بەدهرفهتم زانی جارێکی تر لە کۆڵانەکانی سەر شەقامە سەرەکییەکە چوینەوە نزیک کۆگاکان و دەستمان بە ڕوماڵ کردەوە تا ڕادەیەکی زۆر جێگایەکی پارێزراوتر بوو وێنەمان ناردە پەخشو خۆشم بە مۆبایل قسەم لەگەڵ پێشکەشکار (هاوکار عیزەت میکە) دەکرد تا ئاشکرانەبین کە روماڵی ئاگرەکە بەردەوامی پێدەدەین.
بەڵام لەپڕ دیسانەوە، هێزێکی بەرگری و فریاکەوتی سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی کە دوو پۆلیس بون بە سەیارەیەکی تۆیۆتا لاندکروسەر پیک ئاپ ئەوەی لە زمانی باوی خەڵک پێی دەڵێن (میکزەمینی) هاتنە نزیکمان و پەخشەکەیان پێ بڕین، وەک بڵێی ئاگایان له جموجۆڵی ئێمه بێت بۆیه به‌وریایی زیاتره‌وه لە گواستنەوەی زانیارییەکان چوینەوە ناو سەنتەری تاسڵوجە.
شوێنی روماڵمان له بەشی رۆژهەڵاتی کۆگاکە گواسته‌وه بۆ رۆژئاوا‌و چوینە سەر رێگەی بازیان لە روی جوگرافیشەوە هاوکار بوو بۆ کارەکەی ئێمە بەهۆی بەرزی ناوچەکە و روانینی بەسەر کۆگاکاندا، هەرچەندە توانیمان لەو رێگەیەشەوە کۆمەڵیک وێنەی نوێ بگوازینەوە، بەڵام بەردەوامی هاتوچۆی هێزە ئەمنییەکان رێگر بوو لەوەی بەئاسانی کاری خۆمان بکەین، هەربۆیە تا نزیکبونەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بە تەلەفۆن زانیارییەکانم دەگواستەوە.
هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ روماڵێکی ئاشکرا و به‌رچاو بێسوود بوو، چونکه له‌هه‌ر لایه‌که‌وه دهربکهوتینایه هێزه ئه‌منییه‌کان رێگرییان ده‌کرد.
هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ روماڵێکی ئاشکرا و به‌رچاو بێسوود بوو، چونکه له‌هه‌ر لایه‌که‌وه دهربکهوتینایه هێزه ئه‌منییه‌کان رێگرییان ده‌کرد
تا کاتژمێر 1:30 خوله‌کی شه‌و له شوێنی روداوه‌که ماینه‌وه، به‌ڵام دواجار له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆمان شوێنه‌که‌مان بەجێهێشت و وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویست بوو نه‌مانتوانی وێنه گه‌وره‌که بگوازینه‌وه.
ئه‌م پێشێلکارییه له راپۆرته‌کانی سه‌نته‌ری میترۆ وه‌ک رێگری له روماڵ تۆمارکرا، به‌ڵام له راستیدا بۆ ئێمه له رێگرییه‌ک زیاتر بوو، چونکه ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌وێ ژیانمان خستبووه مه‌ترسییه‌وه‌و هاوکاربوین له ته‌واوکردنی وێنه‌که.
له راپۆرته‌که‌ی سه‌نته‌ری میترۆدا هاتووه “له 3ی ته‌مموزی 2018 له کاتی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له کۆگای چهکو ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌کانی حه‌فتا، له ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه رێگری له‌که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن خه‌ندان، ئێن ئاڕتی، که‌ی ئێن ئێن، په‌یام، کوردستان 24، سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، رادیۆی نه‌وا، رووداو، سایتی خه‌ڵک، سایتی شارپرێس، که‌ناڵی شه‌رقییه، که‌ناڵی عێراقیه، که‌ناڵی سپێده، سایتی وێستگه نیوزو ئاژانسی ئه‌نادۆڵ” ده‌کرێت و ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێک له که‌لوپه‌له رۆژنامهوانییەکانیاندا دهگیرێتو به شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
به‌شێکی دیکه‌ی داخه‌که بۆ من ئه‌وه بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژیانمان له مه‌ترسیدا بوو، که‌چی هیچ یه‌کێک له به‌رپرسانی که‌ناڵه‌که‌م له هه‌واڵی ژیان و سه‌لامه‌تی ئێمه‌یان نه‌پرسی.
تێبینی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2018 و بەهۆی گرژی سیاسی، ئه‌رشیفی دەزگای خەندان به‌سه‌ر چه‌ند که‌سێکدا دابه‌شکرا و په‌رت بوو، لە کاتی نوسینه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه هه‌وڵم دا به‌شی زۆری ڤیدیۆکانم ده‌ست بکه‌وێته‌وه، به‌ڵام دوای پێنج رۆژ هیچ ئهنجامێکم ده‌ستنه‌که‌وت.