هه‌ردوو داواكاریی شێروان شێروانی بۆ مۆڵه‌تی چونه ماڵه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی ره‌تكرایه‌وه، به‌و هۆیه‌وه دوێنێ چوارشه‌ممه 22ی نیسان مانگرتنی له خواردن راگه‌یاند.
رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی، له 19ی ئابی 2025 بۆ جاری سێیه‌م، به چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردن سزادرا، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو دوو داواكاریی ئاراسته‌ی لێپرسراوانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر كردووه، له نێویاندا مۆڵه‌تی چونه ماڵه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی.
بارزانی شێروانی، برای شێروان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شێروان هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنی له خواردن كرد ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی ره‌تكرده‌وه، بۆیه دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكانی له دواینیوه‌ڕۆی دوێنی چوارشه‌مممه‌وه ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه".
محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شێروان شێروانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مانگرتنه‌كه‌ی له خواردن دژی به‌رده‌وامی ئه‌و پێشێلكارییانه‌یه كه له دژی ده‌كرێت، له‌وانه بێبه‌شكردنی مافی ئازادكردن به مه‌رج، رێگه‌نه‌دان به مۆڵه‌تی چونه ماڵه‌وه، له‌گه‌ڵ رێگه‌نه‌دان به درێژه‌دان به خوێندن". داواكارییه‌كی تری شێروان شێروانی وه‌ك محه‌مه‌د عه‌بدوڵا جه‌ختیلێكرده‌وه "گواستنه‌وه‌ی بوو بۆ چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی، به‌ڵام ئه‌ویش ره‌تكرایه‌وه".
مۆڵه‌تی چونه ماڵه‌وه، به‌پێی وته‌ی فه‌رمان حه‌سه‌ن، پارێزه‌ر، بۆ چه‌ند رۆژێكه و له ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی چاكسازییه بۆ قبوڵكردنی، به‌ڵام كه‌فاله‌ت و چه‌ند رێكارێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
شێروانی بۆ یه‌كه‌مجار لە تشرینی یەكەمی 2020ـدا لەگەڵ چوار رۆژنامەنوس و چالاكوانی تری بادینان دەستگیركران و لە 16ی شوباتی 2021ـدا بە دەنگی زۆرینەی دادوەرانی دادگای تاوانەكانی هەولێر، بە "سیخوڕی‌کردن بۆ وڵاتان و هەوڵدان بۆ کودەتاكردن"، تاوانبارکران و هەر یەكێكیان بە شەش ساڵ زیندانی حوکمدران. به‌ڵام بەرلەوەی حوكمەكەی تەواوبێت و ئازاد بكرێت، لە 20ـی تەموزی 2023دا دۆسییەكی تری بۆ كرایەوە و دادگا بڕیاریدا بە چوار ساڵی تر زیندانیكردن، بە تۆمەتی "ساختەكاری".
بڕیاربوو شێروان شێروانی له ئەیلولی 2025 دوای تەواوبونی حوكمەكەی ئازادبكرێت، بەڵام به مانگێك به‌ر له‌وه واده‌یه و له 19ی ئاب لەسەر سكاڵای ئەفسەرێكی پاسەوانی چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ناوی دڵدار ماهیر، ، به چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردن، ئه‌وه‌ش له دانیشتنێكی دادگای بنه‌سڵاوه له هه‌ولێر.
ئه‌فسه‌ره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ر وتی "شێروان شێروانی لەناو زینداندا هەڕەشەی كوشتنی لێكردووم".
محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شێروان شێروانی، وتی "شێروان له‌و كه‌یسه‌دا به‌پێی مادده‌ی 229ی یاسای سزادانی عیراقی سزادراوه، ئه‌و مادده‌یه مۆڵه‌تی چونه ماڵه‌وه ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام رێیپێناده‌ن و پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".