كاتێك به‌رپرسه‌كه هاواری له پاسه‌وانه‌كانی كرد كه ده‌ستگیرمان بكه‌ن، من‌و هاوڕێكه‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له‌ده‌ست هات رامانكرده ناو ئۆتۆمبێله‌كه، چه‌ند فیشه‌كێك به ئاراسته‌ی ئێمه ته‌قێنراو باش له‌بیرمه ده‌نگی ئه‌و فیشه‌كانه كه به‌ر پلێتی سه‌یاره‌كه ده‌كه‌وت ترسێكی زۆری خسته دڵمه‌وه.
هاوڕێكه‌م زیاتر پێی له(سكلێته‌ر)ی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قاییم ده‌كردو منیش له خه‌یاڵی خۆمدا ئه‌وه‌م لێك ده‌دایه‌وه تۆ بڵێی یه‌كێك له‌و فیشه‌كانه به‌ر خۆمان نه‌كه‌وتبێت، چونكه بیستبووم كه هه‌ندێ كه‌س ده‌یان گوت ئه‌گه‌ر فیشه‌ك به‌ر جه‌سته‌ت بكه‌وێت ره‌نگه یه‌كه‌مجار به گه‌رماوگه‌رمی هه‌ست به ئازاره‌كه‌ی نه‌كه‌یت، به‌ڵام هه‌رچی ورد ده‌بوومه‌وه هیچ دڵۆپه خوێنێكم نه‌ده‌كه‌وته پێش چاو.
له‌وه‌ته‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی میدیا ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كارم كردووه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش بۆ سایتی شارپرێس كارم ده‌كردو ناوه ناوه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ندێک بابه‌تی میدیایی ده‌چوومه ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان.
چه‌ند ساڵه له سلێمانی نیشته‌جێم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پشده‌رم، باشتر له ناوچه‌كانی دیكه ده‌ستم به‌سه‌ر هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كانی ئه‌وێدا ده‌شكێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ساڵی 2016 بوو كه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چوومه قه‌ڵادزێ -134كم خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی- كۆمه‌ڵێك زانیاری باشم له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه كۆكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له خه‌ڵکی ناوچه‌كه گفتوگۆم ده‌كرد.
ده‌ڵێن قسه قسه ده‌هێنێت، هاوڕێیه‌كم كه هه‌ر له قه‌ڵادزێ نیشته‌جێیه باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌و ماوه‌یه دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌وی‌و زاردا له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه له‌و ناوچه‌یه زۆر زیادی كردووه، له ناو ئه‌وانه‌شدا ناوی به‌رپرسێكی سه‌ربازی هێنا كه زه‌وییه‌كی زۆری داگیر كردووه.
ئه‌و زه‌وییه له شوێنێكی زۆر دیار و به‌رچاو له باكوری شاره‌كه هه‌ڵكه‌وتووه و رووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له هه‌زار مه‌تر ده‌بێت، كه سۆراغم كرد زه‌وی حكومییه‌و ئه‌و به‌رپرسه بێ هیچ رێگه پێدانێك، ده‌ستی كردبوو به بونیادنانی خانویه‌كی گه‌وره‌ی بۆ نیشته‌جێبوونی خۆی.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاریم كۆكرده‌وه، رۆژی 14ی ئابی 2016 به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم كرد به(ع - و)، ئه‌و به‌رپرسه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی داگیركردبوو، خۆم ناساند‌و پێم راگه‌یاند كه هه‌ندێ پرسیاری تایبه‌تیم لێی هه‌یه، گوتی "وه‌ره بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كه له‌وێم".
هاوڕێكه‌م كه پێشوه‌خته زانیاری له‌باره‌ی دۆسێكه پێدابوم به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كه جۆری (هۆندا)یه بردمیه سه‌ر زه‌وییه‌كه، له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زین‌و چه‌ند هه‌نگاوێك رێمانكرد، بینیمان دیوار هه‌ڵده‌چنن، به پاسه‌وانه‌كه‌م گوت "مه‌وعیدم له‌گه‌ڵ كاك (ع) هه‌یه" گوتی "بۆچی؟" منیش گوتم "له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هه‌ندێک پرسیارم هه‌یه، دەڵێن زەوی شارەوانییە".
پاسه‌وانه‌كان چوونه لای به‌رپرسه‌كه كه له‌سه‌ر دیواری هه‌یكه‌لی خانووه‌كه دانیشتبوو دیوای كه‌مێك مقۆ مقۆ باش گوێمان لێ‌بوو به ده‌نگێكی توڕه‌و هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه هاواری لێ‌كردن كرد گوتی "ئه‌و دووانه‌م بۆ بهێنن".
دیوای كه‌مێك مقۆ مقۆ باش گوێمان لێ‌بوو به ده‌نگێكی توڕه‌و هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه هاواری لێ‌كردن كرد گوتی "ئه‌و دووانه‌م بۆ بهێنن"
دوو پاسه‌وان كه جلی كوردی‌یان له‌به‌ردا بوو چه‌كی كڵاشینكۆفیان له شان بوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوێیان له هاواره‌كه بوو هه‌نگاوه‌كانیان خێرا كرد به‌ره‌و رووی ئێمه هاتن، به ده‌نگی به‌رپرسه‌كه‌و هاتنی پاسه‌وانه‌كان تێگه‌یشتین ئه‌م پێشوازییه "نیه‌تی خێر"ی له پشته‌وه نییه، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م ئه‌و چه‌ند هه‌نگاوه‌ی بڕیبوومان به‌راكردن پیایدا چووینه‌وه بۆ لای ئۆتۆمبێله‌كه.
چه‌ند هاواریان لێكردین ئێمه نه‌وه‌ستاین، گوێمان له هێنانه‌وه‌ی میلی چه‌كه‌كان بوو، به‌ڵام هه‌ر رۆیشتین‌و چه‌ند چركه‌یه‌كی خایاند ده‌نگی ته‌قه‌كانمان بیست كه به ئاڕاسته‌ی ئێمه ده‌هاتن، پاسه‌وانه‌كان ته‌قه‌یان كرد‌و وه‌ستان، هه‌ستمان نه‌كرد دوامان كه‌وتبن.
ماوه‌یه‌كی باش له شوێنی رووداوه‌كه دووركه‌وتینه‌وه ئینجا به‌باشی هۆشمان هاته‌وه سه‌ر خۆمان‌و بواری ئه‌وه‌مان بۆ ره‌خسا له‌لایه‌كی شه‌قامه‌كه بوه‌ستین‌و راده‌ی مه‌ترسی‌و زه‌ره‌رەكان بپێوین، بینیمان دوو فیشه‌ك به‌ر ده‌رگای شۆفێر كه‌وتووه.
له‌و كاته‌ی وه‌ستابووین مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی به‌لای ئێمه‌دا تێپه‌ڕین كه ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆیان تێدابوو، كاتێك بینیان ئێمه وه‌ستاوین‌و ته‌ماشای ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ین كه گولله‌ی پێوه‌یه وه‌ستان‌و پرسیاریان كرد ئاخۆ چیمان پێویسته.
منیش وردەکاری رووداوەکەم بۆ باسکردن، دڵنەواییان دەدامەوە و دەیان گوت کە گیانی خۆت گرنگترە لەو جۆرە کارانەو یه‌كێكیان لەلاوە پێی گوتین "کەسانی بەرپرس لە یاساش گەورەترن بۆیە کەس پێیان ناوێرێت".
هەرچەندە هێزە ئەمنییەکە ئامادەیی تەواویان دەربڕی کە سکاڵا بکەم هاوکاریم بکەن و سکاڵاکەم وەربگرن‌و هه‌موو ده‌ستێكی هاوكارییان درێژ كرد، به‌ڵام من ئه‌و كاته بڕوام وابوو كه یاسا هیچی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره به‌رپرسانه پێناكرێت، جگە لەوەش هاوڕێیەکەم زۆر دەترساو بەردەوام ئەوەی دبارە دەکردەوە "مادام رزگارمان بووە سکاڵا تۆمار مەکەو با خۆم‌و ئۆتۆمبێلەکەم نەکەوینە ناو بێنەو بەرەی دادگاوە".
هێزە ئەمنییەکە ئامادەیی تەواویان دەربڕی کە سکاڵا بکەم هاوکاریم بکەن و سکاڵاکەم وەربگرن‌و هه‌موو ده‌ستێكی هاوكارییان درێژ كرد، به‌ڵام من ئه‌و كاته بڕوام وابوو كه یاسا هیچی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره به‌رپرسانه پێناكرێت
به‌هۆی ئه‌و روداوه‌ی به‌سه‌رمدا هات نه‌موێرا له‌وه زیاتر شوێن ئه‌و دۆسێیه بكه‌وم وه‌ك چۆن زۆربه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه بێده‌نگ بون، منیش ناچاربووم بێده‌نگ بم، لەگەڵئەوەشدا بڕوام بەو پرنسیپەم هەیە کە دەڵێت" هەواڵ چەند گرنگ بێت گیانی خۆت لە هەواڵەکە گرنگترە".
رۆژی دواتر ته‌نیا له شێوه‌ی وتارێك به‌شێكی ئه‌م روداوه‌م له سایتی شارپرێس نوسییه‌وه‌و ئیتر له‌وه زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیشتم.
كاتێك ئه‌م چیرۆكه‌م ده‌نووسییه‌وه ئه‌وه هات به خه‌یاڵمدا سۆراغێكی ئه‌و جۆره دۆسێیانه بكه‌م، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیم كرد بە پشتیوان سمکۆ گوتەبێژی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد تەنیا لە ساڵى رابردوودا لە سەرجەم فەرمانگەکانى داواکارى گشتى ٩٨٢ سکاڵا لەسەر داواى مافى گشتى تۆمار کراون‌و بەدواداچوون بۆ سێ هەزارو ٤٥١ دۆسییەش کراوەو ٣٥ دۆسیەش لەلایەن داواکارى گشتییەوە جوڵێنراوە، بەڵام روونی نەکردەوە چەند لەو دۆسێیانە پەیوەندی بە زیادەڕوەی بۆ سەر موڵک‌و ماڵی میرییەوە هەبووە.
له زۆر هاوڕێم پرسی كه ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دۆسێیانه كاریان كردووه‌و هه‌ندێكیان شاره‌زایی یاساییان هه‌یه، زۆربه‌یان یه‌ك وه‌ڵامیان پێ‌بوو "داگیركردنی زه‌وییه‌كانی حكومه‌ت به‌رپرسیانی له‌پشته‌وه‌یه‌و كه‌س هیچ بۆ ناكرێت".
ئاسۆ هاشم پارێزەری راوێژکارە لە دادگای هەولێر، ئەو زۆرینەی کەیسەکانی رۆژنامەنووسان خۆبەخشانە لە ئەستۆ دەگرێت، گوتی "دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم کاریگەری دەرەوەی خۆی لەسەرەو دەسەڵاتێکی سەربەخۆ نییە، بەهۆی دەستوەردانی حزبییەوە بەشێک لە دادوەرەکان ناتوانن یاساکان وەک خۆی جێبەجێ بکەن، رۆژنامەنووسانیش لە کەیسی بەرپرساندا نازانن پەنا بۆ کوێ بەرن".
ئه‌ی باشه ئه‌بێ كێ له‌و زیاده‌ڕه‌ویانه بكۆڵێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر دادگا نه‌توانێت‌و رۆژنامه‌نووس بترسێت‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان بێده‌نگ بن! كه‌واته هه‌موو شتێك به‌هه‌وای ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ڕوات كه زیاده‌ڕه‌وییه‌كه ده‌كه‌ن.
په‌یوه‌ندیم به جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمه‌وه كرد‌و له باره‌ی ئەم جۆره دۆسێیانه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر گیانی رۆژنامه‌نووسانه‌وه، ئه‌و گوتی "وەک حکومەت پشتگیری تەواوی رۆژنامەنووسان دەکەین لە ئاشکراکردنی گەندەڵی بەپشت بەستن بە زانیاری ورد‌و بەڵگەی دروست‌و سەلمێنراو، حکومەت دژی هەر توندوتیژیی‌و پێشێلکارییەکە بەرامبەر رۆژنامەنووسان بکرێت".
بێگومان ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان ده‌وێت، به‌ڵام ئاخۆ تا ئه‌وه ده‌چێته سه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌نووسی تر به‌هۆی ده‌ستبردن بۆ ئه‌و جۆره دۆسێیانه ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟