لە ژینگەوە

ئەسما؛ لەنێو ناڕەزاییەكاندا جێی خۆی كردەوە

  • 2019-09-18
ئەسما؛ لەنێو ناڕەزاییەكاندا جێی خۆی كردەوە
ئەسما لە کاتى کاردا لە دوکانەکەیدا-فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

 ناوم ئەسما ئیبراهیم-ە، 19 ساڵم، لە دواى هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکەمان لە شارەبان نزیکەى 5 ساڵە ئاوارەین و نیشتەجێی کەمپی ئەڵوەندی یەکین لە خانەقین. لە ماوەى ئەم چەند ساڵەی ژیانمدا لە کەمپ دەمبینى ژنان چەندین کێشەیان هەیە،

یەکێک لەوانە کێشەى دەستنەکەوتنى پێداویستی خانمان بە تایبەت کە کەمپەکە دورە لە شارەوە. لەهەمانکاتدا دەمبینى خێزانەکەمان پێویستیان بە سەرچاوەى بژێوى زیاترە، بۆیە بڕیارمدا دوکانێکى تایبەت بە کەلوپەلی خانمان لەناو کەمپەکەدا بکەمەوە. بەمشێوەیە توانیم رێگەى دوری بازاڕکردن بۆ خانمانى کەمپەکە نزیکبکەمەوە و بتوانن بە ئاسانتر و ئیسراحەتتر پێداویستییەکانیان دەستبکەوێت. ئاستى ئابوری ماڵەوەش بەرزتر بکەمەوە.

هەرچەندە سەرەتا دانیشتوانى کەمپەکە و بەشێک لە کەسوکارم لایان ئاسایی نەبوو وەكو کچێک ببمە خاوەنکاری خۆم، بەڵام من گوێم بە قسەى کەس نەدا و بەردەوام بوم، تاوەکو بە تێپەڕاندنی كات قبوڵیان كرد، تەنانە ئێستا پشتیوانیم دەكەن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT