عیسمەت عەلی، كه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر براكه‌ی به‌ده‌ستی حزبی به‌عس له‌ده‌ستدا، به تامه‌زۆرییه‌وه باسی پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه به هۆیه‌وه ده‌توانێت نه‌مامێك به‌ناوی براكه‌یه‌وه بچێنێت و هه‌ر خۆیشی خزمه‌تی بكات. "ده‌مه‌وێت ئاگاداریی ببم و گه‌وره‌ی بكه‌م، خۆشه‌ویستی خۆمی بۆ ده‌رببڕم".
پڕۆژه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردنی گردە رووتەنەکانی قه‌زای پشده‌ر، رێزگرتن له شه‌هیدانی خاك و به‌خێرهاتنی تازه له‌دایكبووان به چاندنی نه‌مامێك، گرێدانی ئه‌و سێ شته پێكه‌وه ده‌توانن هۆشیاریی پاراستنی ژینگه و دره‌خت زیاتر بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێپرسراوانی پڕۆژه‌كه باسی ده‌كه‌ن.
ئەم چاوەڕوانییەی عیسمەت بۆ ده‌ستپێكردن، بەشێکە لە خەونێکی گەورەتری ژینگەیی و مرۆیی کە لە لایەن نەمامگەیه‌كی قه‌زای پشده‌ر به ناوی رازانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پڕۆژه‌كه زه‌وییه روته‌نه‌كان سه‌وزده‌كات
پڕۆژه‌كه كه ته‌نیا 100 مه‌تر له زێی بچوكه‌وه دوره، بریتییه له چاندنی 100 هەزار نەمام لە قەزای پشدەر و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌ی پلانداڕێژراو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، له نێویاندا قوربانیانی خاك. ئه‌مه‌ش بە مەبەستی روبەڕوبونەوەی وشکەساڵی و سەوزکردنی ئەو گرد و تەپۆلکانەی ساڵانێکە روتەن بون.
عەلی دینکە، سەرپەرشتیار و خاوەنی بیرۆکەی پڕۆژەکە، وتی "نەمامەکان دوای چه‌كه‌ره‌كردن ده‌خه‌ینه کیسەی تایبەت و ساڵێک خزمەتیان دەکەین، پاشان پلانمان وایە ئەو گرد و تەپۆلکانە سەوز بکەین کە بەکەڵکی کشتوکاڵ نایەن... به‌م پلانه هەم روبەری سەوزایی زیاد ده‌کەین، هەم زیان بە زەوییە کشتوکاڵییەکان نەگەیەنین".
پلانمان وایە ئەو گرد و تەپۆلکانە سەوز بکەین کە بەکەڵکی کشتوکاڵ نایەن
پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ناوەندی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و ماڵی کەلەپور و رۆشنبیری قەڵادزێوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، دکتۆر تەها رەسوڵ، سه‌رمایه‌داری كوردستان پاڵپشتی دارایی ده‌كات.
14 كه‌س كه هه‌شتیان ژنن به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش خزمه‌تی نه‌مامه‌كان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر روبه‌ری 212 دۆنم زه‌وی. نه‌مامه‌كان پێكهاتون له چوار هه‌زار مازوو، دوو هه‌زار فستق بۆ ناوچە نزمەکان، دوو هه‌زار نەمامی بەڕوو بۆ رێگریكردن لە راماڵینی خاک كه لە ناوچە هه‌وراز و لێوارەکاندا دەچێنرێن.
بڕیاره دوای چاندنی نه‌مامه‌كان، ئەو شوێنانەی ئاویان نییە، بیری تایبەتیان بۆ لێبدرێت، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بە سیستمی دڵۆپاندن ئاو بدرێن.
تائێستا ئه‌و تیمه زیاتر له 20 هه‌زار نه‌مامیان ئاماده‌كردووه، له‌و ژماره‌یه 14 هه‌زار نه‌مام بۆ قه‌زای پشده‌ر، پێنج هه‌زار نه‌مام بۆ هه‌ڵه‌بجه و 700 نه‌مام-یش بۆ گوندی گۆپته‌په له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ. پلانی تیمه‌كه ئه‌وه‌یه تا شوباتی ساڵی داهاتوو 80 هه‌زار نه‌مامی تر بچێنن.
پلانی دابه‌شكاریی نه‌مامه‌كان
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه كه‌وتووه، قه‌ڵادزێ، 700 شه‌هیدی هه‌یه، پلان ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ر شه‌هیدێك نه‌مامێك بچێنرێت، ئه‌وه‌ش به ئاگاداریی كه‌سوكاری. كه‌سوكاری ده‌توانن خۆیان شوێنی نه‌مامه‌كه دیاری بكه‌ن كه گونجاو بێت بۆ چاندن.
ئەم مۆدێلە لە زیندوکردنەوەی یادەوەرییەکان، بڕیارە لە ساڵی داهاتوشدا بە هەمان شێواز بەردەوام بێت؛ بە جۆرێک له‌سه‌دا 70ی نەمامەکان بۆ قەزای پشدەر بن و له‌سه‌دا 30ی بۆ پارێزگا‌و ناوچه‌كانی تر.
عیسمەت عەلی، كه له ساڵی 1986 براكه‌ی له‌ده‌ستداوه، وتی "پڕۆژەکەم زۆر بە دڵە... تا ماوم ئەم دارە دەپارێزم؛ ئەم کارە خزمەتێکی گەورەیە هەم بە ژینگە و هەمیش دڵی ئێمەی کەسوکاری شەهیدان دەداتەوە".
تا ماوم ئەم دارە دەپارێزم
هه‌روه‌ها له مانگی 11ی ئه‌مساڵه‌وه بۆ هەر منداڵێکی تازە لە دایکبوی قەڵادزێ، نەمامێک دەکرێت بە دیاری بۆ به‌شی منداڵبونی نەخۆشخانەی قەڵادزێ.
وه‌ك عەلی دینکە، سەرپەرشتیاری پڕۆژه‌كه باسیكرد، پلانیان ئه‌وه‌یه له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی داهاتووه‌وه شاره‌وانی قه‌ڵادزێ پێویستی به هاورده‌كردنی هیچ نه‌مامێك نه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌وه و نەمامگەی رازانی توانای دابینیكردنی ده‌بێت.
"تیمه‌كانی ئێمه تا چوار ساڵی دیكه ده‌توانن خزمه‌تی نه‌مامه‌كان بكه‌ن، تا بەرزاییان دەگاتە دوو مەتر و لە مەترسی ئاژەڵ دەپارێزرێن، پاشان لە رێگەی پۆلیسی دارستانەوە تەسلیمی خاوەن زەوییەکان دەکرێن، ئه‌وه‌ش بە مەرجی واژۆکردنی بەڵێننامەیەک کە نەیانبڕنەوە"، عه‌لی دینكه وایوت.
شۆڕش کاکە فه‌تحوڵا، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمە چاودێری ئەم پڕۆژەیە دەکەین و ئامادەی هاوکاریكردنیانین بەپێی توانا... لە داهاتوشدا پاراستنی دارەکان کاری ئێمەیە؛ ئه‌گەر زیان بە دارەکان بگەیەنرێت، ئێمە رێگری دەکەین یاخود سزایان ده‌ده‌ین".