لە ژینگەوە

چل كەزی؛ گروپێكی ئاوارە و خانەخوێ بۆ دەف

  • 2019-10-20
چل كەزی؛ گروپێكی ئاوارە و خانەخوێ بۆ دەف
دهۆك/تشرینی یەكەم 2019/ ژمارەیەك لە كچانی ئاوارە و خانەخوێ گروپی چل كەزی-یان دامەزراند تایبەت بۆ دەف فۆتۆ: عەمار عەزیز

كۆمەڵێك لە كچانی ئاوارە و خانەخوێی دهۆك، گروپی ل كەزی-یان دروستكرد بۆ دەف لێدان. كچان لەو گروپەوە خزمەتی كلتور دەكەن و پەرە بەو هونەرە دەدەن.

ئه‌و گروپه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كچانی ئێزیدی له‌ خۆده‌گرێت، سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDO)ـه‌وه‌ دامەزراوە و تیایدا كچان لەلایەن مامۆستای تایبەتەوە و بەشێوەی خۆبەخش راهێنانیان پێدەكرێت.

سەمیرا خوێندکاری په‌یمانگای ته‌کنیکی دهۆک، لەگەڵ خوشكەكەی (وەحیدا) لە كەمپی شاریاوە پەیوەندییان بەو گروپەوە كردووە، وتی "هیوایه‌ت و خه‌ونم  ئه‌وه‌یه‌ ببم به‌ ده‌ف لێدەرێكی به‌ناوبانگ، دوای به‌شداریکردنم له‌م خوله‌‌ هه‌ستده‌که‌م نزیکبومەته‌وه‌ له‌ خه‌ونه‌که‌م".

"هه‌رکاتێک راهێنه‌ره‌که‌م په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ بکات بۆ راهێنان و پرۆڤه‌ ئامادەم، رۆژانی راهێنان بۆ من تایبه‌ت و زۆر خۆشه‌"، سەمیرا وایوت.

وەحیدای خوشكی، وتی "ده‌ف زۆر دڵخۆشم ده‌کات و دەستبەرداری ئەم هونەرە نابم، پێنج ساڵە لە كەمپین و بێزاربوین، ئێستا ئازارەكانمان بە دەف كەمدەكەینەوە".

سەرەتا 60 كچ لە گروپی چل كەزی بەشداربون و بەپاس هاتوچۆیان پێدەكرا، مامۆستای تایبەتیان هەیە و هەفتەی چەند رۆژێك راهێنان دەكەن. بەڵام ئێستا ته‌نیا 20 کچ ماونه‌ته‌وه.

كچانی ئێزیدی هەریەكەو لە كەمپێكی ئاوارەییەوە بەشدارییان كردووە، لەگەڵ چەند كچێكی خانەخوێی دهۆك.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT